دوو په‌رله‌مانتاری عێراقی له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵدا قۆپیه‌یان كردووه و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
له چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاند باس له‌وه ده‌كرێ كه دوو په‌رله‌مانتاری عێراقی له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ قۆپیه‌یان كردووه.
قاسم محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی فه‌رمی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراق به
رۆژنامه‌ی (زه‌مان)ی راگه‌یاندووه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان قۆپییهكی گرتووه
كه قوتابییه‌ك له شوێنی قوتابییه‌كی دیكه به هه‌مان ناو هاتووه‌ته
تاقیكردنه‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه
.
گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵای عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه
ده‌ركه‌وتووه ناوه‌كه هاوتایه له‌گه‌ڵ ناوی په‌رله‌مانتارێكی عێراق،
بۆیه نووسینگه‌ی پشكنینی گشتی ئه‌و وه‌زاره‌ته دۆسیه‌ی قۆپییهكهی
ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كردوه بۆ دڵنیا بوون له مه‌رامی ئه‌و قوتابییه و
هاوتاكردنی هه‌ردوو ناوه‌كه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست. به‌ڵام
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دیكه
نه‌داوه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و
توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراق بڵاویكرده‌وه كه خالید عه‌بدوڵڵا
عه‌لوانی، په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافی عێراقیه له‌و قۆپیهكردنه
تێوه‌گلاوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای یاسایی له‌سه‌ر پشكێنه‌ری
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای تۆمار كردووه.
خالید عه‌بدوڵڵا عه‌لوانی ئه‌و تۆمه‌تانه
ره‌تده‌كاته‌وه ده‌ڵێ "دوورن له راستی و ده‌یانه‌وێ كه‌سایه‌تی ئه‌و
وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌كه‌دار بكه‌ن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق