..
گوته‌بێژ به ناوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، له وه‌ڵامى قسه‌كانى نوورى مالكی بۆ كه‌ناڵى(ئين.ئار.تى) لێدوانێكى دا ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-
نوورى مالكی له دیدارێكى له گه‌ل كه‌ناڵی ئاسمانی (ئن.ئار. تى) كوردیدا
وه‌ك
راهاتووه ئه‌و ده‌ستدرێژى و تۆمه‌تانه‌ى خۆى دژ به هه‌رێم دووباره
كرده‌وه‌و كۆشا گله‌یى و گازه‌ند بخاته ئه‌ستۆى كه‌سانی دیكه و
به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى عیراق به ده‌ستیانه‌وه گێرۆدهیهو
خۆى وه‌ك پارێزه‌رى ده‌ستوورو یه‌كپارچه‌یى عیراق پیشان دا‌و له‌وه‌یش
دوورتر ڕۆیشت.گوته‌بێژ به ناوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، له وه‌ڵامى قسه‌كانى نوورى مالكی بۆ كه‌ناڵى(ئين.ئار.تى) لێدوانێكى دا ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-
نوورى مالكی له دیدارێكى له گه‌ل كه‌ناڵی ئاسمانی (ئن.ئار. تى) كوردیدا
بگره له جیاتی سه‌رانی كورد‌و نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ى گه‌لى كوردستان خۆى به پارێزه‌رى كورد ناوبرد، بۆیه ئێمه بۆ ڕاى گشتی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌لمێنه‌رانه راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و تۆمه‌ت و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
مالكی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دووباره كرده‌وه كه پێشتر له بۆنه‌ى جیا جیادا وه‌ڵاممان دابوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌م زێده‌ڕۆییه‌ى ئه‌م جاره گه‌یاندییه ئه‌و راده‌یه‌ى نه‌توانرێت له ئاستیدا بێ ده‌نگى بنوێنرێت، بۆیه ناچارین چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ین سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ى به زمانێكى هێرش كردن و رك و كیناوى قسه‌ى له‌باره‌وه كرد .
ئێمه به‌رانبه‌ر به‌وه هیچ رێگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه ، ئه‌وه نه‌بێت بێینه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌لمێنراوانه رابگه‌یه‌نین كه زۆر له‌و سیاسه‌تانه ریسوا ده‌كه‌ن ، كه له لایه‌ن نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پێڕه‌و ده‌كرێن.
ئێمه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بۆ راى گشتی عیراق راده‌گه‌یه‌نین، چ به‌ڵگه‌نامه‌ى پێوه‌ندیدار به رێككه‌وتنه‌كانى نێوان به‌ڕێز مالكی و حزبه‌كه‌ى و لیسته‌كه‌ى له‌گه‌ل هه‌رێم، یان هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى پێوه‌ندیدار به‌و كاروبارانهى پێوه‌ندییان به ره‌وشى سیاسى گشتى له عیراق هه‌یه.
مالكی ئه‌م جاره‌یان هه‌رچى نیازى پیس و خراپى له دڵدا هه‌بوو هه‌مووى ده‌رهێناو هه‌ڵڕشت و زێده‌ڕۆیى كردنى و تاكڕه‌وى كردنیشى له‌م خوله‌دا ته‌نانه‌ت واى لێ كردووه ئه‌وانى دیكه نه‌بینێت و نه‌توانێت ئاشتیانه له‌گه‌ڵیان بگوزه‌رێنێت.
ئه‌مه‌یش ناچارمان ده‌كات په‌رده له رووى هه‌ندێك له ڕاستییه‌كان لابده‌ین، ئه‌گینا ئێمه رانه‌هاتووین نهێنییه‌كان ئاشكرا بكه‌ین یان خراپه به‌رانبه‌ر به ڕێزى كۆڕه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام گوتنى راستی و ده‌رخستنی و گه‌یاندنی راى گشتی ئه‌ركێكى دیكه‌ى ئه‌ركه‌كانمانه، بۆیه به‌م نزیكانه وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌ت و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه ده‌ده‌ینه‌وه كه مالكی دژ به هه‌رێمى كوردستان ئاراسته كرد .
گوته‌بێژ به ناوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
15/5/201
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق