ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 16 مايو 2012

مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی گه‌نجێك ده‌گۆڕێت بۆ ئاهه‌نگگێڕان

مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی گه‌نجێكی میسری ته‌مه‌ن 28 ساڵ گۆڕا بۆ ئاهه‌نگگێڕان، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كه‌ هۆشی هاته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی جه‌زیره‌ نێت، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی میسر گیانله‌ده‌ستدانی گه‌نجێك به‌ناوی (حه‌مدی حافز ئه‌لنوبی) كه‌ خه‌ڵكی گوندێكی باشووری پارێزگای ئه‌لئه‌قسه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه‌، ڕایانگه‌یاندبوو، و خێزانی گه‌نجه‌كه‌ش به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ گه‌نجه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام شۆردویانه‌ و خۆیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ به‌خاكسپاردنی.

به‌ڵام كاتێ پزیشكێك دێت بۆ واژۆكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی گه‌نجه‌كه‌، ده‌بینێت له‌شی گه‌نجه‌كه‌ گه‌رمه‌ و دوای پشكنینی ورد ده‌ركه‌وت گه‌نجه‌كه‌ هێشتا زیندووه‌.


دوای ئه‌وه‌ی دایكی گه‌نجه‌كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دڵخۆشكه‌ره‌ ده‌بیستێت یه‌كسه‌ر ده‌بورێته‌وه‌ و پزیشكه‌كه‌ش دایكه‌كه‌ و كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌هۆشدێنێته‌وه‌ و ئاماده‌بووان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیانكرد به‌ ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی ڕوویدا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق