سێ پۆلیسی كه‌ركوك به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌كه‌ركوك ئه‌وه‌ی
ئاشكرا كرد كه پێنج كه‌سیان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی
مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستگیر كردووه سێ له‌و كه‌سانه
كارمه‌ندی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوك-ن.
عه‌قید نه‌وزاد سڵاحه‌دین
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رونیشكرده‌وه كه
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی
نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ركان توانیمان پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین كه
كاریان به‌كارهێنان و بازرگانیكردن بووه به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری
حه‌بی ئاڕتین .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و تۆمه‌تبارانه به‌مادده‌ی 39 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ند كراون .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق