ادۆلف
هیتله‌ر دیكتاتۆری پێشووی ئه‌ڵمانیا ساڵی 1942 فه‌رمانی داوه به
ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت به داگیركردنی هه‌رێمی كوردستان و
هاندانی خێڵه كوردییه‌كان له دژی به‌ریتانیا.به
پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه كۆنه سیخوڕێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی
گۆتفرید جۆهانس مووله‌ر بڵاوی كردوونه‌ته‌وه: هیتله‌ر پێشنیارێكی
ئه‌وی قبوڵ كردووه بۆ هاندانی خێڵه كوردییه‌كان له دژی به‌ریتانیا
وداگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سوپای ئه‌ڵمانیا و بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانی ئه‌نجامدانی ئۆپهراسینێكی ده‌كردووه به
ناوی "ماموت" كه خودی "مووله‌ر" سه‌رپه‌رشتی كردووه."مووله‌ر" له كتێبێكدا به ناوی "ئه‌ركێكی مه‌ترسیدار له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" زانیاری وردی له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه و ئامانجه‌كانی بلاوكردۆته‌وه.
به وته‌ی "مووله‌ر" ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌ڵمانیا له‌و پلانه كۆنترۆڵ كردنی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی كوردستان بوه كه له‌شه‌ڕه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا گرنگییه‌كی ستراتیژی هه‌بوه. ناوه‌ڕۆكی پلانه‌كه‌ش به‌و جۆرهبوه كه سه‌ره‌تا خێڵه كوردییه‌كان له دژی به‌ریتانیا هانبدرێت و دوای ئه‌وه‌ش فڕۆكه جهنگییكانی ئه‌ڵمانیا به شێوه‌یه‌كی خێرا، هێز له كوردستان دابه‌زێنن و داگیری بكه‌ن و له عێراقی جیابكه‌نه‌وه.
"گۆتفرید جۆهانس مووله‌ر" له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات كه دوای فه‌رمانه‌كه‌ی "هیتله‌ر"، یه‌كسه‌ر ده‌ستی كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی كوردێك كه هاوكاری بكات، دواجاریش كوڕه ئاغایه‌كی هه‌ولێری دۆزیوه‌ته‌وه به ناوی ڕه‌مزی.
"مووله‌ر" له كاتی قسه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ "ڕه‌مزی" باسی له‌وه‌كردووه كه وڵاته‌كه‌ی به نیازه كوردستان له ده‌ستی به‌ریتانیا ڕزگاربكات و ئه‌ویش ڕازی بووه و دواجار به تیمێكی "ده" كه‌سییه‌وه هاتوونه توركیا و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێ كه‌وتوون.
به پێی پلانه‌كه ده‌بوایه تیمه‌كه‌ی "مووله‌ر" به په‌ڕه‌شووت خۆیان ههڵبدایهته ناوچه‌ی خواكورك و خنێره، به‌ڵام له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه له شوێنێكی به‌ینی هه‌ولێر و موسڵ داده‌به‌زن و رێگایان لێ ون ده‌بێت.
تیمه‌كه‌ی "مووله‌ر" و "ڕه‌مزی" یه‌كسه‌ر جل و به‌رگی كوردی ده‌كه‌نه به‌ر و له ڕێی گونده‌كانه‌وه دێنه هه‌ولێر، به‌ڵام نه‌یانتوانیبو بچنه ماڵی باوكی "ڕه‌مزی" چونكه، له لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه چاودێری كرابوو. بۆیه به یارمه‌تی كه‌سێك ده‌چنه شاخه‌كان و له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
دواتر له‌گه‌ڵ چه‌ند قاچاخچییه‌كدا ڕێكده‌كه‌ون تا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ په‌یدا بكات، به‌ڵام به‌رله گه‌ڕانه‌وه‌ی قاچاخچییه‌كان له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ده‌گیرێن و راده‌ستی به‌ریتانییه‌كان ده‌كرێن.
"مووله‌ر" و هاوڕێكانی له به‌غدا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی بهریتانییهكاندا شتێت ده‌بن و به‌وجۆره‌ش پلانه‌كه‌ی "هیتله‌ر" بۆ داگیركردنی كوردستان به‌رله‌وه‌ی ده‌ستپێبكات له‌ناوده‌چێت.
"ڕه‌مزی" له ساڵی 1960 له گوندێكی هه‌ولێر گیانی له ده‌سدا و موولهریش دووساڵ دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م توانی بگه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیا و له‌وێش كتێبێكی له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی "هیتله‌ر" بۆ داگیركردنی كوردستان نوسی و بۆ خۆیشی له ساڵی 2009دا كۆچی دوایی كرد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق