لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئاشكرایكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالوده‌ی
ئینته‌رنێت بوون چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ماغیاندا ڕووده‌دات وه‌كو
ئه‌وه‌ی له ده‌ماغی ئالوده‌بووان به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و مه‌یدا
ڕووده‌دات.
... به‌گوێره‌ی
هه‌واڵێكی سایتی عهرهبیهنێت، چه‌ند پسپۆڕێكی چینی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
پزیشكی‌یان بۆ ده‌ماغی (35) پیاو و ژن كردووه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 14 و
21 ساڵدایه و ئالوده‌ی ئینته‌رنێتن و ده‌ركه‌وتووه (17) حاڵه‌تیان
به‌ده‌ست چه‌ند پشێویه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن كه په‌یوه‌ندی به ئالوده‌بوون
به ئینته‌رنێته‌وه هه‌یه ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
چه‌ند پرسیارێك به به‌ڵێ.
تیمه چینیه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌و
ده‌رئه‌نجامه‌ی كه چه‌ند كه‌موكوڕییه‌ك هه‌یه له هه‌ندێك له
فرمانه‌كانی ده‌ماغی كه‌سه ئالودهبووهكاندا به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی
ده‌ماغ كه به‌رپرسن له سۆز و بڕیاردان و ددان به‌خۆداگرتن و
ڕوونیانكردۆتهوه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له ناسینی
چه‌ند شێوازێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئالوده‌بوون به ئینته‌رنێت.
غونتهر شۆمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی بایلۆژی له په‌یمانگای
ته‌ندروستی ده‌روونی له كۆلیژی كینگز كۆلیج-ی سه‌ربه زانكۆی له‌نده‌ن
ڕایگه‌یاندووه گه‌یشتونه‌ته چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكی هاوشێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه
چینیه‌كه سه‌باره‌ت به ئالوده‌بووان به یاریه‌كانی ڤیدیۆ و
ڕونیكردۆتهوه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره دوو لێكۆڵینه‌وه ده‌ریده‌خات كه
چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوی ده‌ماغ و فرمانه‌كانی
ده‌ماغی ئالوده‌بووان به ئینته‌رنێت و یاریه‌كانی ڤیدیۆدا ڕووده‌دات.
ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕان جهختیانكردتهوه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر
بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سانی زیاتر به‌شداری تێدابكه‌ن تا ڕاستی و دروستی
ئه‌م ئه‌نجامانه تهئكیدبكرێتهوه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئاشكرایكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالوده‌ی ئینته‌رنێت بوون چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ماغیاندا ڕووده‌دات وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ماغی ئالوده‌بووان به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و مه‌یدا ڕووده‌دات.
... به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عهرهبیهنێت، چه‌ند پسپۆڕێكی چینی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی‌یان بۆ ده‌ماغی (35) پیاو و ژن كردووه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 14 و 21 ساڵدایه و ئالوده‌ی ئینته‌رنێتن و ده‌ركه‌وتووه (17) حاڵه‌تیان به‌ده‌ست چه‌ند پشێویه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن كه په‌یوه‌ندی به ئالوده‌بوون به ئینته‌رنێته‌وه هه‌یه ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك به به‌ڵێ.
تیمه چینیه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه چه‌ند كه‌موكوڕییه‌ك هه‌یه له هه‌ندێك له فرمانه‌كانی ده‌ماغی كه‌سه ئالودهبووهكاندا به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ماغ كه به‌رپرسن له سۆز و بڕیاردان و ددان به‌خۆداگرتن و ڕوونیانكردۆتهوه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له ناسینی چه‌ند شێوازێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئالوده‌بوون به ئینته‌رنێت.
غونتهر شۆمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی بایلۆژی له په‌یمانگای ته‌ندروستی ده‌روونی له كۆلیژی كینگز كۆلیج-ی سه‌ربه زانكۆی له‌نده‌ن ڕایگه‌یاندووه گه‌یشتونه‌ته چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكی هاوشێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه چینیه‌كه سه‌باره‌ت به ئالوده‌بووان به یاریه‌كانی ڤیدیۆ و ڕونیكردۆتهوه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره دوو لێكۆڵینه‌وه ده‌ریده‌خات كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوی ده‌ماغ و فرمانه‌كانی ده‌ماغی ئالوده‌بووان به ئینته‌رنێت و یاریه‌كانی ڤیدیۆدا ڕووده‌دات.
ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕان جهختیانكردتهوه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سانی زیاتر به‌شداری تێدابكه‌ن تا ڕاستی و دروستی ئه‌م ئه‌نجامانه تهئكیدبكرێتهوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق