الأربعاء، 2 مايو 2012
ده‌ستگیركردنی ١٧ پاسه‌وانی (محمود المشهداني)
ده‌ستگیركردنی ١٧ پاسه‌وانی (محمود المشهداني) له نێوانیان مێردی كچه‌كه‌ی. ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له به‌غدا ١٧ پاسه‌وانی سه‌رۆك په‌رله‌مانی پێشوی عێراق (مه‌حمود مه‌شهه‌دانی)یان ده‌ستگیركرد و له نێوانیان مێردی كچه‌كه‌ی. سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند: ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه كه به سه‌رپه‌رشتی (مه‌حمود مه‌شهه‌دانی) ته‌قینه‌وه‌كانی (ئه‌عزه‌مییه) و (كازمییه) و (مه‌نسور)یان ئه‌نجامداوه. سه‌رچاوه‌كه ووتی: پێنچ دادوه‌ر سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان كردوه و ئیعترافهكانیان ئیمزا كردوه. مه‌حمود مه‌شهه‌دانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه پاسه‌وانه‌كانی و مێردی كچه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام ووتی ئاگاداری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی لێكۆڵینه‌وه‌كان نیم. شایه‌نی باسه سزاكه‌ی (مه‌حمود مه‌شهه‌دانی) له‌سێداره‌دان ئه‌بێت به‌پێی ماده‌ی ٤ی تیرۆر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كانی كه ئیستا له ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری پێشووی كازمییه ده‌ستگیركراون. هه‌روه‌ها پێشتر مه‌شهه‌دانی دانی به‌وه‌نابوو كه گومانی هه‌بوه پێنچ له پاسه‌وانه‌كانی په‌یوه‌ندییان به ڕێكخراوێكی چه‌كدارییه‌وه هه‌بوه و دواتر ده‌ریانی كردوه له فه‌وجی پاسه‌وانه‌كانی خۆی. ==============================
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق