...
گه‌نجێكی عێراقی به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان، له‌یه‌ك كاتدا ده‌كه‌وێته داوای خۆشه‌ویستی دو كه‌سه‌وه، یه‌كێكیان ئامۆزای خۆی و ئه‌وی تریشیان ئامۆزای باوكێتی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له‌خۆشه‌ویستی كه‌سیان جیاببێته‌وه، بۆیه بڕیاریدا له‌یه‌ك شه‌ودا له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیان هاوسه‌رگیری بكات.
عه‌بدولڕه‌حمان نایف حه‌مید عوبه‌یدی ته‌مه‌ن (22ساڵ) كوڕه جوتیارێكی گوندێكه له نزیك شارۆچكه‌ی بێجی (200كم باكوری به‌غدا)، له‌یه‌ك كاتدا كه‌وته داوای خۆشه‌ویستی (ئینتیزار 17ساڵ) و (سوعاد21 ساڵ)ه‌وه، نه‌یتوانی له‌نێوان ئه‌و دو كچه‌دا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت دواجار بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دا‌و هه‌ردوكیانی پێكه‌وه هه‌ڵبژارد
.
عوبه‌یدی به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس"ی وت :" پێویستم به‌چه‌ند مانگێك بو تا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌م، بۆیه پرسم به باوكم كرد، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ردو كچه‌كه پێكه‌وه بهێنم، باوكیشم له‌وباره‌یه‌وه هانیدام، هه‌رچه‌نده كه‌سه نزیكه‌كانم دژایه‌تیان كردم، به‌ڵام دواجار ئه‌وانیش رازیبون".
هه‌روه‌ك ئینتیزاری هاوسه‌ر و ئامۆزای عه‌بدولڕه‌حمانیش ئاماژه‌ی بهوهكردوه :" پێیوتم له‌گه‌ڵ سوعاد به‌یه‌ك شه‌و دهتانگوازمهوه و ده‌تانكه‌مه هاوسه‌ری خۆم، منیش وتم له‌به‌رئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوانماندا ناكه‌یت رازیم".
هه‌روه‌ك سوعادی هاوسه‌رو ئامۆزای باوكی عه‌بدولڕه‌حمانیش وتویه‌تی:" سه‌ره‌تا سه‌رسامبوم به‌و بڕیاره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی كۆیدهكرینهوه رازی بوم".
سه‌لمان عوبێدی برا گه‌وره‌ی عه‌بدولڕه‌حمان كه رۆڵی دانوستان و ناوبژیوانی له‌نێوان هه‌ردو خێزانه‌كه‌دا بینیوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد :"هانی براكه‌م دا و هاوشانی وه‌ستام تا ئه‌وكاته‌ی خێزانی هه‌ردو بوكه‌كه‌م رازیكرد و بون به‌هاوسه‌ری براكه‌م له‌یه‌ك شه‌ودا".
باوكی عه‌بدولڕه‌حمانیش كه باوكی چوار كوڕه و هه‌مویان ژنیان هێناوه شانازی به‌م كوڕهیانهوه ده‌كات كه وه‌ها كارێكی كردوه، له‌وباریه‌وه ده‌ڵێت :" كوڕه‌كانی ترم هه‌ریه‌كه و یه‌ك ژنیان هێناوه، به‌ڵام عه‌بدولڕه‌حمان به‌یه‌ك شه‌و دو ژنی هێناوه، ئه‌وه‌ش جێی شانازییه، هه‌رچه‌نده رێگریش ناكه‌م له كوڕه‌كانی ترم ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ژنی دوه‌م بهێنن".
ره‌سمیه محه‌مه‌دی دایكی زاواش، ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م دوكه‌سی خۆش ویستوه، نه‌یویستوه قۆڵی كه‌سیان ببڕێت، نه‌شیویستوه كه‌سیان توشی نائومێدی بكات".
رۆژی (6/4/2012) ئێواره ئاهه‌نگێكی بوك گواستنه‌وه له‌نێوان چاوه‌ڕوانی و دو دڵیه‌كی زۆردا له گونده‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌چو، ئاماده‌بوان دابه‌شی دوبه‌ره بون، به‌ره‌یه‌كیان دژ‌و به‌ره‌یه‌كیان پشتگیری بڕیاری زاو و جوته بوكیان ده‌كرد، ماره‌یی هه‌ریه‌كه له دو بوكهكهش (2)ملیۆن و (500)هه‌زار دیناری عێراقی بو، كه ئێستا له دو ژوری جیاوازی ماڵی باوكی زاوادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌وێنه‌ی زاوایهتیهكهیشیدا، عه‌بدولڕه‌حمان له‌سه‌ر دۆشه‌كێك له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه له نێوان دو بوكدا دانیشتوه، له وێنه‌یه‌كی دیكه‌شدا عه‌بدولڕه‌حمان له‌ژورێكی رازاوه به گوڵدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مجاره‌ش هه‌ر له‌نێوان دو بوكدا.
لهكۆمێنتی ئه‌و وێنه‌یه‌ی تاكه زاوا و جوته بوكدا، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، هاموشۆكه‌رانی ئه‌و تۆڕهشی كرده دوبه‌ره‌وه (دژ- له‌گه‌ڵ) گه‌نجێك كه به‌ناوی عه‌لیه‌وه له فه‌یسبوك به‌شداره نوسیویه‌تی :" ئه‌م پیاوه پاڵه‌وانه، كارێكی كردوه كه‌س پێشتر نه‌یكردوه، پێویسته ناوی بچێته كتێبی (گینس)ه‌وه بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق