ئه‌لبومی وینه‌كان

الخميس، 26 أبريل 2012

سه‌رۆكی هه‌رێم واده‌ بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی دیاری ده‌كات

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی (زه‌ ئه‌سۆشێتد پرێس) مانگی ئه‌یلولی داهاتووی وه‌كو دوا واده‌ ده‌ستنیشانكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی عیراق یان ئه‌نجامدانی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.سه‌رۆك بارزانی ووتی:” ئه‌گه‌ر هه‌تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ مانگی ئه‌یلولدا گرێكوێره‌ی سیاسی عیراق چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا ڕه‌نگه‌ كورده‌كانی عیراق ڕاپرسیه‌ك ئه‌نجامبده‌ن بۆ بڕیاردان له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ ژێر سایه‌ی ڕژێمێكی دیكتاتۆریدا له‌ژێر كۆنترۆڵی به‌غدا بمێننه‌وه‌ یان له‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا بژین.”ڕونیشیكرده‌وه‌ به‌بێ ڕێكه‌وتنێك له‌وانه‌یه‌ عیراق ڕوبه‌ڕوی شۆڕشێكی سیاسی ببێته‌وه‌ كه‌ هیواكان بۆ عیراقێكی یه‌كگرتو، و سه‌قامگیر دوای چه‌ند مانگێك له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تێكبشكینێت.سه‌رۆك بارزانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی (45) خوله‌كیدا له‌ ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له‌دره‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت ئاشكرایكرد پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عیراق و كورده‌كانی عیراق به‌گشتی به‌و هه‌سته‌ی كه‌ له‌حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی،سه‌رۆك وه‌زیری عیراق،دا په‌راوێزخراون خه‌ریكه‌ ئارامیان كۆتایی دێت و جه‌ختیكرده‌وه‌ قه‌یرانێكی سیاسی زۆر مه‌ترسیدار له‌وڵاتدا هه‌یه‌.سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی له‌هه‌وڵدابووه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رانی كوتله‌ سیاسیه‌كانی عیراق بۆسه‌ر مێزی دانوستان، ووتی:” له‌كاتی ئێستادا له‌ پرۆسه‌ی كۆبونه‌وه‌ و تاوتوێكردنداین.”وتیشی:” به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م جه‌خت بكه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ڕاستی: بۆئێمه‌ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا بژارده‌یه‌كی گونجاونیه‌، ئه‌مجاره‌ سه‌قفی زه‌مه‌نی وه‌كو ڕابردوو كراوه‌ نابێت، ئه‌گه‌ر هه‌تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ مانگی ئه‌یلولدا گرێكوێره‌ی سیاسی عیراق چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا ڕه‌نگه‌ كورده‌كانی عیراق ڕاپرسیه‌ك ئه‌نجامبده‌ن بۆ بڕیاردان له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ ژێر سایه‌ی ڕژێمێكی دیكتاتۆریدا له‌ژێر كۆنترۆڵی به‌غدا بمێننه‌وه‌ یان له‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا بژین.”له‌لایه‌كی تره‌وه‌ عه‌لی موسه‌وی، ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی مالیكی ئه‌مڕۆ كاتێ پرسیاری لێكراوه‌ له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆك بارزانیه‌وه‌، ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ لێدوان بدات.سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی سوننه‌كان بۆ دروستكردنی چه‌ند هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌ عیراقدا ده‌ربڕیوه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق