ئاکادیمیسیه‌نی ناوداری جیهانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و ئه‌فریقا له زانکۆی (ته‌ل ئه‌ڤیڤ) و سه‌رۆکی به‌شی کاروباری کوردی له ئیسرائیل ده‌ڵێت، هه‌رێمی کوردستان ئێستا قۆناغی ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندووه که ئایا سه‌ربه‌خۆی رابگه‌یه‌نێت یان نا و ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که که‌ی ئه‌م سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت.
پرۆفیسۆر (ئۆفرا به‌نگیۆ) له 22نیسان له یه‌کێک له رۆژنامه گرنگه‌کانی ئیسرائیل (جروزالم پۆست) وتارێکی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بڵاو کردۆته‌وه و ده‌ڵێت: سه‌ربه‌خۆیی کوردستان راستییه‌کی بێده‌نگه و رۆژ به رۆژ نزیکتر ده‌بێته‌وه.
به‌نگیۆ ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی کوردستانیان کردبێت و چاودێرییان کردبێت، له‌سه‌ر ئه‌و رایه کۆکن که باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ باشووری سوودان و فه‌له‌ستین و ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌م
دواییه سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه، جیاوازه چ له‌لایه‌ن پێشکه‌وتنی ئابووری و و چ له‌لایه‌نی پێشکه‌وتنی ژێرخانه‌کان.
به گوته‌ی به‌نگیۆ، پێشکه‌وتنه دامه‌زراوه‌ییه‌کانی کوردستان به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دوو جۆرن و بریتین له پێشکه‌وتنی هێمایی و پراکتیکی. به‌نگیۆ له جۆری هێمایی ئاماژه به‌و هێمایانه ده‌کات وه‌ک ئاڵای کوردستان، سروودی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی یه‌کگرتوو له‌ژێر سایه‌ی بیر و باوه‌ڕ، هه‌وه‌ها له جۆری پراکتیکیشدا سه‌رۆکایه‌تیی حکومه‌تی کوردستان، په‌رله‌مان، ده‌ستوور و سوپا و دواتر ده‌ڵێت ئه‌م هه‌رێمه خاوه‌نی ئه‌و سازیانهیه که ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ پێوێستیی پێیه.
به‌نگیۆ تیشک ده‌خاته سه‌ر پێشکه‌وتنه ئابووری و دیپلۆماسییه‌کانی کوردستان له جۆری پراکتیکیدا ئاماژه‌یه‌کی زۆری پێده‌دات و وه‌کو خاڵی هه‌ره گرینگی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت که بوونی سنوور له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق تایبه‌تمه‌ندییه‌کی زۆر گرنگتر له جۆره‌کانی هێمایی و پراکتیکییه.
له نووسینی خۆیدا تیشک ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مه‌ریکا و ده‌ڵێت: پرسیار ئه‌وه نییه که کوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت یان نا؟ ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕیوه، پرسێک که ئێستا له ئارادایه ئه‌وه‌یه که کاتی گۆنجاو بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی که‌یه؟
سه‌باره‌ت به کاته‌که‌ش ده‌ڵێت که کاتی سه‌ربه‌خۆیی له گوته‌کانی سه‌رۆکی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان رێزدار (مه‌سرور بارزانی)دا کۆد کراوه و ئاماژه ده‌دات: قسه‌کانی مسعود بارزانی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ک کارتی فشار دژی به‌غدا نییه، رێزدار مه‌سرور بارزانی گوتبووی، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان مافێکی ره‌وایه و کاتی سه‌ربه‌خۆییش هاتووه.
پرۆفیسۆری ناوداری رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست له پێشکه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌تایبه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئه‌نقه‌ره ئه‌و هه‌نگاوانه نانێت که ببێته رێگر به‌رامبه‌ر پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی کوردی، هه‌رچه‌نده رازی نییه، به‌ڵام حیسابی خۆی بۆ داهاتوو ده‌کات
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق