مالیكی هێز ره‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كات
لیوایه‌ك له‌فیرقه‌ی نۆی به‌غداد به‌بڕیاری نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
خراوه‌ته سه‌ر فیرقه‌ی 12 سوپای عێراق له‌كه‌ركوك له‌ئێستادا ئه‌و لیوایه به‌ره‌و شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ده‌زگای هه‌واڵگری به‌غداد به‌هاوڵاتی راگه‌یاند ئه‌و لیوایه له‌فیرقه‌ی نۆ به‌بڕیاری مالیكی خراوه‌ته سه‌ر سوپای عێراقی له‌كه‌ركوك.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نوری مالیكی بڕیاری لابردنی به‌شێكی زۆری له ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی داوه له‌و شاره‌و له‌هه‌وڵدایه بۆ دانانی عه‌ره‌ب له‌جێگه‌یان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مه‌به‌ستی نوری مالیكی لهناردی ئه‌و هێزه كه‌مكردنه‌وه ونه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كانه به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی پارتی، وتیشی"لیواكه به‌ڕێوه‌ن وئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌گه‌نه كه‌ركوك".
پێشتریش مه‌سعود بارزانی لەدیمانهیهكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو زانیاری لایە کە لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی گشتی سوپای عێراق بە ئامادەبونی نوری مالیکی باس لە وەردەنانی کورد لەهەولێر کراوەو وتراوە کە بە فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 و چەکی پێشکەوتوو وەردەیان دەنێین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق