ئه‌لبومی وینه‌كان

الخميس، 26 أبريل 2012

فڕاکسیۆنەکەی مالیکی داوای دەوڵەتی کوردی لە تورکیا دەکات


 السومریە نیوز
فڕاکسیۆنەکەی نوری مالیکی، داوای دەوڵەتی کوردی لە تورکیا دەکات و لەسەر کوردیش هەڕەشەی هەڵدانەوەی دۆسیەکان لە ئەردۆغان دەکات.
وەلید حلی، سەرکردە لە فڕاکسیۆنی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە تورکەکان دەکات ئەوەى لە عێراق بە کورد دراوە، بەهەمان شێوە بە کوردی تورکیای بدەن، پێش ئەوەی باسی هەرشتێکی دیکە بکەن.
هەروەها دەڵێ "عێراق پیرۆزبایی لە ئەردۆغان و هەر کەسێکی دیکە دەکات کە رێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە تورکیا دەدات"
.
راشیگەیاند "ژمارەی کورد لە تورکیا زۆر زیاترن لە کوردی عێراق، بەڵام ئێمە لە عێراقدا دەستوورێکمان هەیە کە حکومەتێکی فیدراڵی و یەک دەوڵەتی لە خۆدەگرێت".
وەلید حلی ئاماژە بەوەدەکات"لێدوانەکانی ئەم دوایانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەتدەکرێتەوە و پێچەوانەی نەریتی نێودەوڵەتییە".
ئەردۆغان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا رۆژی 20ی ئەم مانگە هێرشیکردە سەر نوری مالیکی و بە نانەنەوە فیتنەی تائیفی لە نێوان کورد و سوننە و شیعە تۆمەتباری کرد.
سەرکردەکەی فڕاکسیۆنی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هەروەها داوای لە پارتە سیاسییەکانی تورکیا کرد سیاسەتەکانی ئەردۆغان "سەرکۆنە و ریسوا" بکەن، کە دەست لە کاروباری نێوخۆی عێراق وەردەدات.
وەلید حلی هەڕەشەی ئەوەشیکرد "کە دۆسیەی ئەنجامدانی سەرپێچییەکانی بواری مافی مرۆڤ لە تورکیا هەڵدەدەنەوە لە سەوروی هەمووشیانەوە چەوسانەوەی کورد".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق