سه‌رۆكی كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ بووه‌وه
سه‌رۆكی كوردستان، به هاوڕێیه‌تیی وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، له هاوینه‌هه‌واری پیرمام، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تیی نه‌وشیروان مسته‌فا، كۆ بووه‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ وه‌فدێك، گه‌یشته هاوینه‌هه‌واری پیرمام و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی كوردستان و وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له كۆبوونه‌وه‌دان.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جیا له گفتوگۆ كردن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان دوو لایه‌ن، باس له بارودۆخ و رووداوه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی بكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق