بۆ یه‌که‌مین جار وێنه‌یه‌کی
دڵته‌زێن، له جینایه‌ت و تاوانه‌کانی گرووپی "موجاهیدینی خه‌ڵق"ی دژبه‌ری کۆماری
ئیسلامی ئێران دژ به گه‌لی کورد بڵاوکرایه‌وه. له‌م وێنه‌یه یه‌کێک له
ئه‌ندامانی ژنی گرووپی موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌بیندرێ که خه‌ریکی زیندهبهگۆڕکردنی
منداڵێکی کورده له ناوچه‌ی "گه‌رمیانی" کوردستان له چوارچێوه‌ی ئۆپرسیۆنهکانی
ئه‌و تاقمه بۆ یارمه‌تیدانی ڕژێمی ڕووخاوی به‌عس له‌پێناو ڕه‌شه‌کوژی
کورد.
شایانی باسه که ئه‌م
وێنه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991 و پاش شه‌ڕی که‌نداوی عه ره ب، که کورد له
عێراق دژ به حکوومه‌تی به‌عس ڕاپه‌رینیان کرد و توانیان شاره کوردنشینه‌کان له
ژێر ده‌ستی سه‌ددام ڕزگار بکه‌ن و له‌وانه شاری ستراتیژیکی که‌رکووک که‌وته ده‌ست
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کورد.
پاش یه‌ک حه‌فته هێزه‌کانی
موجاهیدینی خه‌ڵق به فێڵی له‌به‌رکردنی جل و به‌رگی کوردی و هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی
بارزانی و تاڵه‌بانی هاتنه نێو شاری که‌رکووک و له ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
هێزه‌کانی به‌عس، هێرشیان کرده سه‌ر کورده‌کان و به شێوه‌یه‌کی دڕندانه و
نامرۆڤانه سه‌دان که‌س له دانیشتووانی کوردی شاری که‌رکووک له‌لایه‌ن ئه‌و
گرووپه‌وه کوژران و زینده‌به‌گۆڕ کران.
ئه‌م وێنه دڵته‌زێنه به‌س
به‌شێکی بچووکی تاوانه‌کانی ئه‌وان پیشان ئه‌دات.
پێشتریش ئه‌م گرووپه هاوکاری
ڕژێمی ڕووخاوی سه‌ددامی کردبوو له ئه‌نفال کردن و جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد و
ده‌ستی زۆری هه‌بووه له تاوانه‌کان دژ به گه‌لی کورد .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق