دوێینێ سێ شەممه، لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان HRKی سەر به پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتە ئاراوە.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، لەو شەڕەدا 8 پاسداری ئێران کوژراون و 4ی دیکەش بریندار بوون.
شەڕەکە لە ناوچەی حەفتکەشانی سەر به ناحیەی نۆدشەی شاری پاوە روویداوە.
ئاژانسی فورات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، وێڕای پشت راستکردنەوەی ئەو هەواڵه، رایگەیاند "دوا بەدوای شەڕ و پیکدادانەکە، هێزە ئەمنیەکانی ئێران و سوپای پاسداران ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەی هەورامان و پاوە دەست پێکردووە".
ئاژانسی فارس نیوزی نزیک له سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش، شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکە و کوژرانی 4 پاسدار و برینداربوونی 4 پاسداری دیکەی سوپای پشت راست کردووەتەوە.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) تا ئێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو پێکدادانه بڵاو نەکردووەتەوە.
لهدوای ئاگربهستهکهی پایزی 2011ی نێوان ئێران و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK، ئەوە بۆ یهکهم جاره شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەم دوو لایەنە روو دەدات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق