ئه‌لبومی وینه‌كان

الثلاثاء، 27 مارس 2012

ئیمۆ وەكو دیاردەی خوێن مژین لە هەولێر بوونێ نییە

وشەی ئیمۆ كورتكراوەی نێوەی كەسانی یاخی و هەستیارە، ئەو یاردەیە زیاتر لە نێو گەنجی هەرزەكار بڵاوە ئەو كەسانەن كە خەمۆكین و خۆیان لەخڵك دووردەخنەوە هەست ناسكن، ئیمۆ لە ساڵانی نۆدەكان لە ئەمریكای باكور و ئەوروپا سەرێ هەڵداوە.

ماوەیەكە لەراگەیاندنەكان باسێ ئیمۆ رەنگێ داوتەوە،وا بڵاوبۆتەوە كە لە ئیستادا كە لە زۆریێك لە شارەكانێ عیراق بڵاو بوونتەوە هەندێ لە شیعەو رەوتێ سەدریش داوایان كردوە كە ئیمۆكان لە ناوبەبرین گەوایە ئەوانە خوین مژن و تێكدەرێ كۆمەلگان.

هەروەها بەگوێرەی راپۆرتەكان تا ئێستا 56 ئیمۆ لە عیراق لە لایان چەند چەكدارێكی نەناسراو كوژراون، باس لەوە ئەكرا كە ئیمۆ لە هەولێر و چەند قوتابخانەیەكی هەولێریش بڵاو بوونەوە بەهۆی ئەوەی خوێنی یەكتریان مژیوە جەستەیان هێزی نەماوە رەنگەیان زەرد هەڵگراوە گەیاندراونە نەخۆشخانە.

لە بارەێ هەبوونێ حاڵەتێ ئیمۆ لە قوتابخانەكانی هەولێر، ئیسماعیل بەرزنجی بەرێوەبەری راگەیاندنێ هەولێر گوتی: تاوەكو ئیستا تەنها وەكو پروپاگەندە بیستوومانە ئیمە لێژنەێ نهینیمان داناوە لە قوتابخانەكان بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكمان دەست نەكەوتووە وهیچ حاڵەتی لەو شێوازە نەبووە كە خوێن مژبن تەنها ئەوانەی هەن لە روخسار و سەروسیما ئیمۆن ئەمانەش هیچ زیانێكیان بۆ دەورووپشت نییە.

پۆلیسی گشتی هەولێر هەبوونی ئەو دیاردەیە لە هەولێر رەت دەكاتەوە، نەقیب كاروان بەریوەبەری راگەیاندنی پۆلیس گوتی: ئیمۆ لە هەولێر تەنها بە روخسار هەبووە بەهیچ جۆریێك زانیاریمان لە نەخۆشخانەكان بۆ نەهاتووە كە ئەو دیاردەیە لەلایان هەبێت و كەسیش نەهاتووە سكاڵایان لە دژ تۆمار بكات و هیچ كیشەیان بۆ خەڵكێ دروست نەكردوە.

 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق