كچێك به خۆڕایی باوه‌ش به گه‌شتیاراندا ده‌كات
له ژێر دروشمی "باوه‌شی خۆڕایی"
كچێكی جوانی لوبنانی به مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی رق و قینی تایه‌فی باوه‌شی به رێبواراندا كرد.
"ناتاشا" كه كچێكی جوانی لوبنانیه له شه‌قامی حه‌مرای به‌یروتی پایته‌ختدا له كرده‌وه‌یه‌كی سه‌یردا له سه‌ر كاغه‌زێك نوسیویه‌تی باوه‌شی خۆڕایی و به‌ره‌و پیری رێبواران ده‌چێت و توند له باوه‌شیان ده‌گرێت.
"ناتاشا" ئامانجی له‌م كاره ره‌واندنه‌وه‌ی رق و قین تایه‌فی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگای لوبنان گه‌ڕاندبوه‌وه.
كورێكیش به ناوی "شێربل" هاورێیه‌تی "ناتاشا" كردوه و ئه‌ویش به به‌رزكردنه‌وه‌ی نوسراوه‌یه‌كی هاوشێوه به‌ره‌وپیری ئه‌و رێبوارانه ده‌ڕوات كه به‌و شه‌قامه‌دا تێده‌پڕن و ده‌یانگرێته ئامێز.
"شێربلی" ته‌مه‌ن 33 ساڵ به پێچه‌وانه‌ی "ناتاشا"وه تاراده‌یه‌ك دڵه‌ڕاوكێی هه‌بوه، ئه‌وه‌شی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆترس له‌وه‌ی به‌هۆی "باوه‌شی زۆره‌ملێ" ره‌وانه‌ی گرتوخانه بكرێت.
وڵاتی لوبنان پێكهاتهیكی ئایینی و تایه‌فی فره‌ره‌نگی هه‌یه و زۆرجار له رابردودا به‌هۆی جیاوازیه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌وه ئه‌و ولاته له شه‌ڕی ناوخۆ گلاوه و ئه‌و دوو گه‌نجه لوبنانیه به تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه كه پێشتر له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپایی ئه‌زمونكراوه به نیازن به سه‌رنجدان به دۆخی سوریا، روبه‌رووی ئه‌گه‌ری دوباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه و له یه‌كترازانی یه‌كپارچه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی لوبنان ببنه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق