پارت و
لایهنه سیاسییهكانى رۆژههڵاتى كوردستان داوا دهكهن رۆژى له سێدارهدانى
پێشهوا قازى محهممهد و هاوڕێكانى بكرێته رۆژى شههیدانى
كوردستان
ڕۆژی (10)
خاكه لێوه، 66 ساڵ تێدهپهڕێ بهسهر لەس ێدارە دانی قازی محەمەد، سەرۆک کۆماری
کوردستان و هاوڕێیانی لە مەیدانی چوار چرای شاری مەهاباد. هەر بەو بۆنەوە زۆربەی
پارت و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا دەکەن ئەو رۆژە وەک رۆژی
شەهیدانی کوردستان ناوزەد بکرێت
.
رەزا کەعبی،
جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە لێداوانێکدا رایگەیاند
"ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد لە 66 ساڵی رابردوو هێمای خەبات و
بەرخودانی نەتەوەی کورد بووە و یەکێک لەو بۆنانەیە که پێوسته هەموو هێزه سیاسیەکان
وەک رۆژێکی نەتەوەیی سەیری بکەن و به هاوبەشی یادی ئەو رۆژه بکەنەوە
".
ههروهها
مەسعود تەک، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان-باکوور- سەبارەت بەو رۆژە به
رایگەیاند: " لە هەموو کۆمەڵگا و نەتەوەیەکدا هەندێک بەهای هاوبەشی وەک ئاڵا و سرود
و رۆژی شەهیدان هەیه، ئەگەر کوردیش بەیەکەوە ئەو رۆژانە یاد بکاتەوە ئەوە دەبێته
هۆی بەهێز بوونی بیر و هەستی نەتەوەیی لە سەراسەری کوردستان ".
مەسعود تەک
گوتیشی " کورد شەهیدێکی زۆری لە رێگەی رزگاری وڵاتدا داوە و هەموو رۆژێک رۆژی
شەهیدانی کوردستانه، بەڵام بە هۆی ئەوەی قازی محەمەد یەکەمین سەرۆک کۆماری کورده و
کۆماری کوردستان و کەسایەتی پێشەوا قازی جێگەی رەزامەندی هەموو کورده، هەر بۆیه
باشترین و گونجاوترین رۆژ بۆ دەست نیشانکردنی رۆژی شەهیدانی کوردستان رۆژی لەسێدارە
دانی سەرۆک قازی محەمەده ".
ههروهها
حەمە نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو
بارەوە به رایگەیاند " شانازییەکانی کۆماری کوردستان و پێشەوا دەگەرێتەوە بۆ هەموو
حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان و تایبەت به پارچەیەک یا خود حیزبێکی دیاری
کراوەوە نییه و پێویسته هەموو کورد لەو رۆژەدا ئاوڕ له رێبەرێکی وەک پێشەوا بداتەوە
که گیانی خۆی لە پێناو ئامانجەکانی کورددا بەخت کردوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق