له تایلاند عێراقییه‌ك به‌تۆمه‌تى ساخته‌كارى ده‌ستگیركرا
له وڵاتى تایله‌ند هاووڵاتییه‌كی عێراقی به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی پاسپۆرت‌و به‌قاچاخ بردنى هاووڵاتیان ده‌ستگیركرا.
حكومه‌تی تایلاند به‌مه‌به‌ستى قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانی به په‌ناخوازانه‌وه، دواى كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن پۆلیسى وڵاته‌كه‌یه‌وه كه‌سێكی به ره‌گه‌ز عێراقى به ژماره‌یه‌ك پاسپۆرتی ساخته‌و ئامێرێكی دروستكردنی پاسپۆرته‌وه ده‌ستگیركرد كه هه‌ندێك له پاسپۆرته‌كان ئیماراتی بوون.
ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراوه ناوی (ره‌یهان عوره‌یبی فه‌تلاوی، 39 ساڵ) له بانكۆكی پایته‌ختى تایله‌ند له‌ناو ماڵێكدا، به‌تۆمه‌تی ته‌زویركردنی پاسپۆرت‌و قاچاخچێتییه‌وه ده‌ستگیراوه.
پۆلیسی تایله‌ند رایگه‌یاند "هه‌ریه‌ك له‌و پاسپۆرته ساختانه 400 دۆلاری ئه‌مریكی تێچووه، ویستوویه‌تى به نرخێكی زیاتر بیفرۆشرێته ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه لهئیماراتهوه دێن، چونكه به‌و پاسپۆرته كه‌متر ده‌بنه جێی گومان له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی كۆچ بۆ ئوسترالیا دێنه تایلاند".
ئه‌و تۆمه‌تباره عێراقییه ئه‌گه‌ر تۆمه‌تی ته‌زویركردنی پاسپۆرت‌و قاچاخچێتی به‌په‌نابه‌رانه‌وه به‌سه‌ردا ساغبێته‌وه، به‌پێى یاساى ئه‌و وڵاته به 10 ساڵ زیندانی حوكم ده‌درێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق