ئه‌لبومی وینه‌كان

الثلاثاء، 19 فبراير 2013

لە ئەنجامی هێرش بۆسەر گوندێکی حەلەب 21 کورد گیان لەدەست دەدەن

لە ئەنجامی هێرش بۆسەر گوندێکی کوردنشین لە حەلەب 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار بوون.
رەمەزان حاجی، چالاکڤانی سیاسی و دانیشتووی گوندی تەل عەرانی سەر بە شاری حەلەب بە (رووداو)ی راگەیاند
"ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە، سوپای ئازادی سووریا لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانی سەربازی رژێمی سووریا لە نزیک گوندی تەل عەران، هێرشی کردە سەر کاروانەکە و 7 تانکی تێکشکاند. دوای ئەو هێرشە، فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا گوندی تەل عەران-یان بۆردومان کرد و بەهۆیەوە 21 هاوڵاتی ئەو گوندە گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار بوون".
لە نزیک گوندی تەل عەران کە سەرجەم دانیشتوانی کوردن، جبەخانەیەکی سوپای سووریا بەناوی واحا هەڵکەوتووە و سوپای ئازاد ویستوویەتی دەست بەسەر ئەو جبەخانەیە دابگرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
هەروەها ئەندامێکی پارتی بەرخۆدانی کوردستانی رۆژئاوا بە (رووداو)ی راگەیاند "لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی سوپای ئازاد و سوپای سووریا لە گوندی تەل حاسل کە سەرجەم دانیشوانی کوردن، 4 هاوڵاتی ئەو گوندە گیانیان لەدەستدا و 41 هاوڵاتیش بریندار بوون".
گوندی تەل حاسل لە نزیک گوندی تەل عەرانی سەر بە حەلەب هەڵکەوتووە.
زیاتر لە 600 هەزار کورد لە شاری حەلەب و گوندەکانی دەورووبەری دەژین و حەلەب گەورەترین شاری کوردنشینی سووریایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق