دووبز.. تەرمی گەنجێک بەخنکێندراوی دەدۆزرێتەوە
ئەمرۆ لە نزیک گوندی قەرەدەرەی سەر بەقەزای دووبز تەرمی گەنجێکی نەناسراو دۆزرایەوە.
لەوبارەیەوە عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک
رایگەیاند: تەرمەکە ھی گەنجێکە کە تەمەنی لەنێوان ٢٥ -٣٠ ساڵانە، وتیشی:
گەنجەکە بەحەبل خنکێندراوەو تەرمەکەی لەنزیک گوندی قەرەدەرە فرێدرابوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە، پێ دەچێت گەنجەکە ماوەیەکی زۆر بێت
خنکێندرابێت و تازە لەو ناوچەیە فرێدرابێت، تەرمەکەش رەوانەی یەکەی پزیشکی
نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوە بۆ پشکنین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق