ئه‌لبومی وینه‌كان

الثلاثاء، 7 أغسطس 2012

لەسەر گۆرانییەك لە رووسیا سێ گۆرانیبێژ 7 ساڵ حوكمدەدرێن

سێ ئەندامی گرووپی میوزیكی "پوسی رایۆت"ی رووسی بەهۆی ئەوەی گۆرانییەكیان لە دژی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا لەكاتی خۆپیشاندانەكانی مانگی شوباتی رابردووی شاری مۆسكۆ گوت، رۆژی 27ی ئەم مانگە لەلایەن دادگایەكی ئەو وڵاتەوە بە 7ساڵ زیندان حوكمدران
.
ئەو سێ ژنە گۆرانیبێژە، كە هەوادارێكی زۆریان هەیە و لەكاتی خۆپیشاندانەكانی شوباتدا لەبەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی رووسیا، بەوەی كە پوتین ساختەكاری كردووە، گۆرانییەكیان بەناوی "خودایە پوتین دەربكەی" بڵاوكردەوە. دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەكە، پۆلیسی رووسی هەرسێ هونەرمەندەكەی دەستگیركرد و ئێستا لە زیندانن، بە تاوانی لەكەداركردنی ناوی سەرۆكی رووسیا.
دوای حوكمەكەی دادگا، بە سەتان لایەنگری ئەو تیپی میوزیكە رژانە سەر شەقامەكان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەو بڕیارەی دادگا و، داوایانكرد یەكێتی ئەوروپا شاندێك بنێرێ بۆ بەرگریكردن لێیان و بەشێوەیەكی سەربەخۆ دادگایی بكرێنەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق