ئه‌لبومی وینه‌كان

الجمعة، 13 أبريل 2012

خۆشه‌ویستی قه‌زافی بۆ رایس ئاشكرا ده‌بێت

رۆژنامه‌ی‌ واشنتن پۆستی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌كاتی‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی‌ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی‌ له‌ شاری‌ ته‌رابولس

 

له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌شۆڕشگێره‌كانه‌وه‌ ئه‌لبومه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی‌ قه‌زافی دۆزاوه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر وێنه‌ی‌ كۆندالیزارایسی وه‌زیری‌ پێشووی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ تێدا بووه‌ كه‌ ناوبراو زۆر سه‌رسام بووه‌ پێی‌.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، له‌چه‌ندین بۆنه‌دا كه‌ قه‌زافی و رایس پێكه‌وه‌ بوون خۆشه‌ویستی‌ سه‌رۆكی‌ لیبیا بۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه‌ بۆ نمونه‌ ناوه‌كه‌ی‌ كورت كردۆته‌وه‌ و به‌ ( كۆندی‌ یان لیزا ) بانگی‌ كردووه‌.
له‌ساڵی‌ 2007یش له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ جه‌زیره‌ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی‌ رایگه‌یاندبوو، كه‌ پشتگیری‌ له‌ئازیزه‌ ئه‌سمه‌ره‌ ئه‌فریقیه‌كه‌ی‌ ده‌كات و زۆر سه‌رسامه‌ پێی‌ و شانازی‌ به‌ره‌فتاره‌كانیه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ عه‌ره‌بدا ده‌یاننوێنێت.
قه‌زافی‌ له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌ئاشكرا جه‌ختی‌ له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و رایسی خۆش ده‌وێت و سه‌رسامه‌ پێی‌ و شانازی‌ پێوه‌ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ژنێكی‌ ئه‌سمه‌ری‌ به‌ره‌گه‌ز ئه‌فریقییه‌.
رۆژنامه‌ی‌ واشنتن پۆست ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌؛ له‌مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ ساڵی‌ 2008 قه‌زافی‌ له‌ماڵه‌كه‌یی‌ خۆیدا پێشوازی‌ كردووه‌ له‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكاو به‌ كۆندی‌ ناوی‌ بردووه‌و یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانیشی وتوویه‌تی‌ مه‌به‌ستت لیزایه‌؟
هاوكات له‌میانه‌ی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ لیبیا قه‌زافی‌ ئه‌نگوستیله‌یه‌كی‌ ئه‌ڵماس و ملوانك

ه‌یه‌ك كه‌ وێنه‌ی‌ خۆی‌ و رایسی تێدا هه‌ڵكۆڵرابوو له‌گه‌ڵ په‌رتوكێكی‌ سه‌وزی‌ وه‌كو خه‌ڵات داوه‌ به‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا.
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌، نرخی‌ ئه‌و خ


ه‌ڵاتانه‌ی‌ قه‌زافی‌ كه‌ پێشكه‌شی رایسی كردن 212 هه‌زار دۆلاربووه‌و ئێستا له‌ كتێبخانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا دانراون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق