له‌سه‌ر فه‌رمانی مسعود بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان، له هه‌ولێره‌وه کاروانێکی هاوکاریی به‌ره‌و پارێزگای
سه‌ڵاحه‌ددین ره‌وانه کرا، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک کۆمه‌ک به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی
لافاو له چه‌ندین ناوچه و دێهاتی سنووری ئه‌و پارێزگایه دابه‌ش بکرێت
که به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبوون
.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌کی باڵا
له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه پێکهێنرا که هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ
و ته‌ندروستی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێریشی له‌خۆ گرتبوو، کار بۆ چۆنیه‌تی
ئاماده‌کردن و گه‌یاندنی ئه‌و کاروانی کۆمه‌که کرا که پێکهاتبوو له
هاوکاریی جۆراوجۆری به‌هاناوه‌چوون و که‌ره‌سته‌ی خۆراک.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق