18 شوبات 2013
مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
پۆزشنامهیهكی له ساڵح موسلیم محه‌مه‌د سه‌رۆكی هاوبه‌شی پارتی یه‌كێتی
دیموكراسی سه‌باره‌ت به دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌فیری لوبنانی
پێگه‌یشت
.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان، له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌فیری لوبنانی
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ره‌وشی سووریا به گشتی و كاروباری كوردی
به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د نووره‌دین له كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌م
له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات گوایه من
هه‌ڵوێستی به‌ڕێزتانم به‌رانبه‌ر به‌و پێشهاتانه‌ی گۆڕه‌پانی رۆژئاوای
كوردستان به خۆوه‌ی ده‌بینێت و هه‌ڵویست به‌رانبه‌ر به پارتی یه‌كگرتووی
دیموكراتی پی ی دی به شێوه‌یه‌كی نیگه‌تیڤانه هه‌ڵسه‌نگاندووه كه
ئه‌وه‌یش پێچه‌وانه‌ی راستی و واقیعی ئه‌و وتوێژه‌یه كه له نێوان من و
رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چووه.
له‌كاتێكدا ستایشی رۆڵی مێژووییانه‌ی
به‌ڕێزتان ده‌كه‌م له پشتیوانی كردن و یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردمان له
رۆژئاوای كوردستان له بارودۆخه گرنگه‌دا كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت و
بهتهنگهوهبوونتان له‌مه‌ڕ یه‌ك ریزی كورد و چادوێری كردنی دیالۆگه‌كانی
نێوان هێزه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه كه راگه‌یه‌نراوی
هه‌ولێرو دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی باڵای كوردی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌وپه‌ڕی پۆزشی خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه
به‌بێ مه‌به‌ست بوومه‌ته هۆی دڵ ئێشانی به‌ڕێزتان و تكاكارم ئه‌م پۆزشهم
لێ قبووڵ بكه‌ن هاوكات داوای ته‌ندروستی به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنتان بۆ
ده‌كه‌م.
ساڵح موسلیم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی هاوبه‌شی پارتی یه‌كێتی دیوكراسی
16ی شوباتی 2013
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق