ژمارەیەك پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی زاوزێ، ئاشكرایانكرد هەندێك خۆراك
وەك گوێزو دارچینیو شلیك دەبنە هۆی باشكردنی توانای سێكسی لای پیاوان،
هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو خۆراكانە ڕۆڵیان هەیە لەكەمكردنەوەی
ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لەخوێنداو چالاككردنی سوڕی خوێن، جگە لەوەش وزەیەكی زۆرو
خێرا بە جەستە دەدەن
.بەوتەی ئەو پسپۆڕانە، چالاككردنی سوڕی خوێن دەبێتە هۆی گەیشتنی بڕێكی زۆر خوێن بۆ كۆئەندامی زاوزێ لای پیاوانو ئەندامی زاووزێیان چالاك دەكاتو پرۆسەی ڕەپ بوونیش ئاساندەكات.
بەوتەی یەكێك لە پزیشكەكان، سووتاندنی ئەو جۆرە خواردنانە لای جەستە كارێكی ئاسانە، بەوەش زۆر بەزووی وزە بەجەستە دەداتو كاریگەریی پۆزەتیفی دەبێت لەسەر پەیوەندی سێكسییەكان.
گوێز: مادەی ئۆمێگا 3ی تێدایە كە جۆرێكە لەچەوریو چالاكی سێكسی لای پیاوان بەڕادەیەكی بەرچاو زیاددەكات.
دارچینی: یەكێكە لەو داوو دەرمانانەی لەئامادەكردنی خواردندا زۆر بەكاردێتو سوودی تەندروستیشی ئێجگار زۆرە لەوانە، چالاككردنی سوڕی خوێنو دواتریش زیادكردنی توانای سێكسی لای پیاوان.
شلیك: هەندێك شلیك بەڤیاگرای سرووشتی ناودەبەن، لەبەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی دەیگێڕێت بۆ چارەسەركردنی لاوازی ڕەپ بوون لای پیاوانو دەركردنی كۆلیسترۆڵ لەسوڕی خوێندا بەجۆرێك واباشترە لەهەفتەیەكدا سێ بۆ چوارجار بخورێت یان شەربەتەكەی بخورێتەوە.
مۆز: دەبێـتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لەخوێنداو خێراكردنی سووڕی خوێنو گەیاندنی بە ئەندامی زاوزێ.
هەنگوین: بڕێكی زۆر ئاوێتەو مادەی خۆراكی تێدایەو وزەی زۆر دەدات بەجەستە كە كاردانەوەی پۆزەتیفی دەبێت لەسەر ئەنجامدانی پەیوەندی سێكسی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق