نوسينى:حیات مجید په‌رخی
وا تاریکی به جارێک بۆ خۆیم ئه‌با
به‌ژێر ساباتی بێده‌نگیدا
پرژه پرژه ئه‌مڕێژێته سه‌ر
به‌رده نوێژێکی خاڵی له سوجده
ته‌زبیحێک خاڵی له زکر
که‌ناریه‌ک خاڵی له جریوه
تاڤگه‌یه‌ک خاڵی له هاژه
تۆیه‌ک خاڵی له من
ئه‌مڕێژێته سه‌ر
سه‌ر په‌نجه‌ی ژنیکه‌وه
عه‌یامێکه ملپێچێکی نه‌چنیوه
بۆ زستانێک ساردتر
له ئاهی خۆی
ئه‌مڕێژێته سه‌ر
هێلانه‌ی کۆتریکی کۆچه‌ری
ئه‌م تاریکیه بۆ کوێم ئه‌بات
له دوا وێستگه‌یدا ئه‌مباته‌وه
سه‌ر شه‌قامێکی نیشتیمان
شه‌قامێک بێدارتر له خۆم
بۆ لای ڕێبوارێکی ئاڵوده به ته‌نیای
بۆ لای تۆیه‌ک ته‌نیاتر له من و
خامۆشتر له تاریکی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق