دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی وردبینی پارێزگای سلێمانی له راپۆرتێكی 44 لاپه‌ره‌ییدا گه‌نده‌ڵییه‌كانی
رووبه‌رنێت
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی وردبینی پارێزگای سلێمانی له راپۆرتێكی 44
لاپه‌ره‌ییدا گه‌نده‌ڵییه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئاشكرا كرد،
به‌چه‌ند رۆژێكی كه‌م شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا‌و كه‌ناڵی NRT له نووسراوێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه گوایه چه‌ندین كه‌سی ناسراو داوایان لێكردووه یان كه‌ناڵه‌كه دابخات یان بیفرۆشێت به 20 ملیۆن دۆلار
به‌چه‌ند رۆژێكی كه‌م شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا‌و كه‌ناڵی NRT له نووسراوێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه گوایه چه‌ندین كه‌سی ناسراو داوایان لێكردووه یان كه‌ناڵه‌كه دابخات یان بیفرۆشێت به 20 ملیۆن دۆلار
.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی نها 24، بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی داخستن و
مامه‌ڵه‌كردن به كه‌ناڵی NRT له‌كاتێكدایه له راپۆرته‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی
وردبینیدا هاتووه "پارچه زه‌وی 75/242ی كه‌رتی 1ی مه‌ڵكه‌ندی-ده‌باشان
به روووبهری (2794.89م2) به‌پێی وێنه‌ی تۆماری "صوره قید" و سایت پلانی
په‌سه‌ندكراو بریتییه له بینایه‌كی بازرگانی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی
بازاڕی پرۆژه‌كه، هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا وه‌ك ئۆفیسی ته‌له‌فزیۆن و
رادیۆی نالیا وه‌به‌رهێن به‌كاری ده‌هێنێت، واته به‌ده‌ر له‌و مه‌به‌سته‌ی
به‌پێی سایت پلان بۆی دیاری كراوه، له به‌رواری 4/10/2010 نرخی هاندراوی
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی (مساتحه) بۆ دیاری كراوه، به‌ڵام تا
كۆتایی كاری ده‌سته‌كه‌مان ئه‌و گرێبه‌سته رێك نه‌خرابوو.
هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامێكی باڵای یه‌كێك له حزبه
فه‌رمانڕه‌واكانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت دانان و دامه‌زراندنی
كه‌ناڵێكی وه‌ك جه‌زیره ته‌نها 15 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت، ئه‌و قسه‌یه‌ی
خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا باسی ده‌كات وته‌یه‌كی ناڕاسته‌و ده‌یه‌وێت NRT
وه‌ك قه‌ڵغان بۆ كۆمپانیاكه‌ی به‌كاری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له ئاژانسه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له راپۆرته‌كه‌دا
كۆمپانیای نالیا پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له گه‌نده‌ڵییه‌كانی
وه‌به‌رهێنان بۆ نموونه دروستكردنی بینای كۆمپانیاكه‌و وه‌رگرتنی زه‌وی
به‌ناوی دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێ بۆ گه‌نجان به نرخێكی هه‌رزان و به
قیستی 15 ساڵ، دوای وه‌رگرتنی 250 هه‌زار مه‌تر زه‌وی له لایه‌ن كۆمپانیای
نالیا، راسته‌وخۆ ده‌كرێته 104 ڤێللا كه نرخی هه‌ر یهكێكَ له‌و
ڤێلایانه له سه‌رو 1 یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌وه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
زه‌وی وه‌رگیراوه بۆ دروستكردنی دایه‌نگه، به‌ڵام دواتر كراوه به
باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی و چه‌ندین گه‌نده‌ڵی دیكه.
هاوكات هه‌ر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كه‌ی خاوه‌نی كه‌ناڵی NRT
كه‌سێك به‌ناوی (ب.ع) كه كارمه‌ندی كه‌ناڵه‌كه‌یه، له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی
ته‌له‌فۆنی و نامه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاگادار
ده‌كاته‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه‌و داوایان لێده‌كات بۆ ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه بێده‌نگ نه‌بن و ئه‌و نووسراوه بڵاو بكه‌نه‌وه‌و ده‌نگ و
ناوی ته‌واوی ئه‌و كارمه‌نده‌ی NRT لای نها24 پارێزراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌ئێستادا له‌چه‌ند شوێنێك و وه‌ك دروستكردنی
كۆده‌نگی و دروستكردنی ناڕه‌زایی لای هاوڵاتیان، شاسوار عه‌بدولواحید
خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا باس له‌وه ده‌كات كه له‌چه‌ندین لاوه فشاری
خراوه‌ته‌سه‌ر بۆ داخستنی كه‌ناڵه‌كه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی نها24
هیچ فشارێك له ئارادا نییه بۆ داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه‌و به‌رپرسێكی
حكومییش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر كۆمپانیای نالیا‌و خاوه‌نه‌كه‌ی راست
ده‌كه‌ن ئه‌وا داوا له حكومه‌ت بكه‌ن ئه‌وكاته هێزی پێویست بۆ پاراستنی
كه‌ناڵه‌كه دابین ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌م كه‌ناڵه بكاته
دهستكهلای گه‌نده‌ڵی كۆمپانیاكه‌ی، ئه‌وا چاوه‌ڕێی بڕیاری یاسا ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌یه‌وێت ناو و خاوه‌ندارێتی كۆمپانیایهكهو
ته‌له‌فزیۆنه‌كه له‌سه‌ر یه‌كێتی لابدات، له‌كاتێدا ده‌یانه‌وێت ئه‌وه
وه‌ك سیناریۆیه‌ك به‌كاریبهێنن كه ئه‌و كۆمپانیایه هیچ په‌یوه‌ندی به
یه‌كێتییه‌وه نییه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق