دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێكی پچڕپچڕی وه‌ڵامنامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی سه‌رگه‌رمی تاووتوێكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی دزه‌پێكردنی وه‌ڵامنامه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،
به تایبه‌ت كه پێشووتر یه‌كێتی رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڵاویانكرده‌وه، ئێوه‌ش وه‌كو خۆی بڵاویده‌كه‌نه‌وه؟
به تایبه‌ت كه پێشووتر یه‌كێتی رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڵاویانكرده‌وه، ئێوه‌ش وه‌كو خۆی بڵاویده‌كه‌نه‌وه؟
، ئازاد جندیانی وته‌بێژی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند" ئێمه له‌به‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی نامه‌كه‌یان بۆ چووبوو بڵاومان نه‌كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت كه ئه‌وان نامه نێردراوه‌كه‌ی خۆیان نه‌دابووه میدیا‌و وه‌ك وه‌ڵامنامه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماریش بۆ میدیا دزه‌ی پێنه‌كرابوو، بۆیه له ئێستادا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێكی پچڕپچڕی وه‌ڵامنامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار، ئێمه‌ش سه‌رگه‌رمی تاووتوێكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی ده‌بین".
ئازاد جندیانی وتی" ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه ته‌نها ئێران و ئه‌مریكایه ده‌ستده‌خه‌نه ناو كاروباری عێراقه‌وه، ئه‌و راستییه ده‌شارنه‌وه كه لایه‌نی ئیقلیمی دیكه‌یش هه‌ن كه نه‌ك ته‌نها له‌م قه‌یرانه، به‌ڵكو له سه‌ره‌تای قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌تی ئێستاشدا كه رێككه‌وتنی یه‌كه‌می هه‌ولێر گرێی دامه‌زرانه‌كه‌ی كرده‌وه".
جوندینانی روونیكرده‌وه "لایه‌نی ئیقلیمی هه‌یه كه له دانانی لیستی لایه‌نێكی عێراقی بۆ هه‌ڵبژاردن به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌و له‌سه‌ر خاكی وڵاتێكی دیكه‌دا لیسته‌كه رێكخراوه، جگه له‌مه له كات و ساتی مشتومڕی ناو په‌رله‌مانی عێراقیشدا بۆ ده‌نگدان به حكومه‌تی ئێستا هاتنوچوونی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری عێراقی ناو هۆڵی په‌رله‌مانیش به ته‌له‌فۆنی وڵاتێكی ده‌ره‌كی یان پتر ئه‌نجامده‌درا".
له‌مه‌ڕ وه‌ڵامانه چین كه تاڵه‌بانی له وه‌ڵامنامه‌كه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌كات و له كاتی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئیستفزازكردن و ئیهانه‌كردن؟، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جندیانی وتی "فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار زانیاری به‌ڵگه‌داری هه‌یه كه هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی ده‌گرێته‌وه كه له‌ناو به‌ره‌ی متمانه سه‌ندنه‌وه‌دان، به‌ڵام چونكه به‌ڕێزی لایه‌نگری قوڵتركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان نیه‌و لایه‌نگری ئه‌وه نییه كه ده‌رگاكان دابخرێن، بۆیه هێشتا وه‌ختی باسكردنی ئاشكرای ئه‌و بابه‌تانه نییه".
به‌پێی كۆپی نامه‌یه‌ك كه كه‌ناڵی (الحره) بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق له وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێردا ده‌ڵێ كه ئه‌وان هه‌موو مه‌سه‌له‌كه‌یان كردووه‌ته وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی و، ئه‌گه‌ر ناچاربكرێ دژی قه‌ناعه‌ته‌كانی بجوڵێته‌وه ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
هه‌ر چوار سه‌ركرده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر (مه‌سعود بارزانی- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقییه، ئوسامه نجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و مسته‌فا یه‌عقوبی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ته‌یاری سه‌دری) له رۆژی 10/6/2012 له هه‌ولێر كه هه‌ردوو جێگری تاڵه‌بانی كۆسره‌ت ره‌سول و د.به‌رهه‌م ساڵحیش تێیدا ئاماده‌بوون، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد كه تێیدا پێداگیری له‌سه‌ر متمانه سه‌ندنه‌وه له مالیكی ده‌كه‌ن و ئیدانه‌ی ئه‌و گوشارانه ده‌كه‌ن كه خراونه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كێشانه‌وه‌ی ئیمزاكانیان.
تاڵه‌بانی له وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌دا، كه كۆپییه‌كی له‌لایه‌ن كه‌ناڵی (الحره) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ ئه‌و خۆیشی ده‌ست له كارده‌كێشێته‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخ ناچاری بكات قه‌ناعه‌ته‌كانی بگۆڕێت.
تاڵه‌بانی له وڵامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی یه‌كه‌م له هه‌ولێر، هه‌ڵوێستی ئه‌و ئه‌وه‌بووه كه ئه‌و چونكه سه‌رۆك كۆماره نامه‌كه بۆ ئیئتیلافی نیشتمانی ئیمزا نه‌كات ، كه فه‌خری كه‌ریم ئاماده‌ی كردبوو. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ " هه‌روه‌ها رێگه‌م به هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی ئێمه‌ش نه‌دا ئیمزای بكه‌ن". به‌ڵام عه‌دنان موفتی، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی پێشوویدا له‌گه‌ڵ (رووداو)دا گوتی، كه بارزانی به نوێنه‌رایه‌تی پارتی و یه‌كێتی نامه‌كه‌ی ئیمزاكرد و ، تاڵه‌بانی به‌هۆی پۆستی سه‌رۆك كۆمارییه‌وه نامه‌كه‌ی ئیمزا نه‌كرد.
تاڵه‌بانی له‌و نامه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به نامه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێ " به‌ڵام راستییه‌كه‌ی گوتم ئه‌و نامه‌یه كارتێكی گوشار و ترساندنه و ئه‌گه‌ر ئیئتیلافی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیر ره‌تیكرده‌وه پابه‌ندبێ به بنه‌ما و چوارچێوه‌كانی و رێككه‌وتنه‌كانی رابردوو ، ئه‌وكات داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م متمانه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه". هه‌ر له‌وخاڵه‌دا تاڵه‌بانی به‌و چوار سه‌ركرده‌یه ده‌ڵێ " به‌ڵام ئێوه ده‌زانن ته‌ركیزه‌كه له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی رابردوو و داوا نوێیه‌كانی چاكسازی و هاوبه‌شی و تاكڕه‌وی نه‌كردن بوو له ده‌سه‌ڵاتداریدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا ئه‌وه‌بوو، ئێوه هه‌موو مه‌سه‌له‌كه‌تان كرده كێشانه‌وه‌ی متمانه".
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی ده‌ڵێ سه‌باره‌ت " به ژماره‌ی ده‌نگه‌كان(ئیمزاكان) كه گوتتان 170 ده‌نگن، راست نه‌بوو. به‌ڵكو من 160 ده‌نگم وه‌رگرتن و كاتێك لیژنه‌یه‌ك بۆ وردبوونه‌وه له ده‌نگه‌كان دروستكرا، ژماره‌یه‌كی زۆر بروسكه و ته‌له‌فۆنمان بۆ هات له‌لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه كه داوایانده‌كرد ئیمزاكانیان بكوژێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر كۆكردنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌كه بكه‌ین، ئه‌نجامه‌كه ده‌بێته 145 ده‌نگ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیشی بخرێته سه‌ر ده‌بێته 156 ده‌نگ".
تاڵه‌بانی ده‌ڵێ ئه‌و مه‌به‌ستی نه‌بووه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه شكست پێبێنێ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووایه ئیمزای په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی نه‌ده‌خسته سه‌ر. هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا داوا له لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، ئیستفزازكردن و ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ت و سووكایه‌تیپێكردن بۆ ئه‌و رابگرن و ده‌ڵێ ئه‌گه‌رنا ئه‌و خۆی " وه‌ڵامێكی تێر و پڕی هه‌یه بۆ ئه‌وه".
تاڵه‌بانی له‌و نامه‌یه‌دا داوای خۆی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر ئیئتیلافی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتنه‌كانی رابردوو و داوا ره‌واكان ره‌تبكه‌نه‌وه ، ئه‌وكات به‌بێ ئیمزای نوێنه‌ران (په‌رله‌مانتاران) متمانه‌ی لێده‌كێشمه‌وه".
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به چوار خاڵ كردووه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیمزاكردن له‌سه‌ر داوای متمانه سه‌ندنه‌وه له نوری مالیكی: یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌شی زۆرینه‌ی شیعه‌یه ، بۆیه‌ش ناكرێ بازی به‌سه‌ردا بدرێت به كێشانه‌وه‌ی متمانه ، به‌ڵكو به كۆششكردن به قه‌ناعه‌ت پێ هێنانیان به گۆڕینی نوێنه‌ریان بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران. دووه‌م: " من دژی زۆینه‌ی شیعه و داواكان و مافه‌كانیان نیم و ناشبم، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ته‌یاری سه‌دری، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی چاره‌كێكی نوێنه‌رانی شیعه ده‌كه‌ن له په‌رله‌مان". سێیه‌م: " هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێیڕاگه‌یاندووم كه ئه‌وان به ته‌واوی ئاماده‌ن هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن ، به ره‌چاوكردن و رێزگرتنی رێككه‌وتنی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ولێر". چواره‌م: " سه‌رۆك به بێلایه‌نی ده‌مێنێته‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كۆده‌نگی نیشتمانی و كۆكردنه‌وه و یه‌كڕیزی ده‌كات، ئه‌گه‌ر بارودۆخیش وام لێبكات دژی ئه‌و قه‌ناعه‌ته پره‌نسیپییانه‌ی خۆم بجوڵێمه‌وه، ئه‌وكات ده‌ست كێشانه‌وه‌م له سه‌رۆك كۆماریی پێشكه‌شده‌كه‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاری خۆم وه‌ك سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی ته‌واوی خۆمه‌وه بجوڵێمه‌وه".
بۆ بینی نامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ئێره كلیك بكه:
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق