ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 16 يونيو 2012

ئه‌مریكا دژی مالیكی پشتگیری بارزانی ده‌كات

رۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتى ئاشكرایكرد، كه‌ ئه‌مریكا گه‌شتووه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه‌ ده‌بێت نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق بگۆردرێت.
رۆژنامه‌ى سیاسه‌تى كوه‌یتى بلآویكرده‌وه‌ كه‌، جۆبایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌شتووه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه‌ ده‌بێت مالیکی له‌پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران لاببرێت
، ئه‌ویش به‌هۆی پشتگیری كردنى له‌ رژێمی سووریاو چوونه‌ پاڵ ئێرانه‌وه‌.
ئەو رپژنامەیە ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ جۆبایدن به‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی عیراقی راگه‌یاندووه‌ سه‌ردانى شاری هه‌ولێر ده‌كات و پاشان ده‌چێته‌ به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نوری مالیكی سه‌ردانه‌كه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ له‌م كاته‌دا.
هاوكات هۆكاری ئه‌و سه‌ردانه‌شی بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى پشتگیری كردنى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه له‌ سوور بوونى بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ نوری مالیكی .
رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ نوری مالیكی شكستى هێناوه‌ له‌ رێكخستنى دیداری به‌رپرسانى ئیران و ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ى به‌شداریكردنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى گرووپی پێنج كۆیه‌كی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئیران، بۆ ئه‌وه‌ى لێكتێگه‌شتنێك له‌نێوانیان درووست ببێت و پشتگیری مانه‌وه‌ى بكه‌ن له‌پۆسته‌كه‌یدا.
روونیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بایدن یه‌كێك بووه‌ له‌و به‌رپرسانى ئه‌مریكا كه‌ كاری كردووه‌ بۆ رێكنه‌خستنى ئه‌و دیداره‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ش نوری مالیكی نیگه‌ران بووه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق