سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان وتار و قسهكانی نوسهری ئهمریكی مایكل
رۆبن رهتدهكاتهوه بهوهی ئهندامانی بنهماڵهی بارزانی لهئیمارات
"قومار"یان كردبێت.
لهروونكردنهوهی سهرچاوهیهكی نزیك لهسهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان،
مایكل رۆبن پێشتر وانەبێژی زانکۆی سلێمانی بووە و بە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر
قوتابیان دەرکراوە، بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە بەردەوام لە هەوڵی بوختان هەڵبەستن و
چەواشەکاری بووە.
روونكردنهوهكه ئاماژه بهوهشدهكات، مایكل رۆبن هیچ کاتێ شتێکی بە
بەڵگەوە بڵاو نەکردۆتەوە و بەڵکو هەموو هەوڵەکانی تەنیا ئاوێتەی هەڵرشتنی داخی
دەروونیەتی لە بەرامبەر هەرێم و سەرکردایەتیەکەی.
دهقی روونكردنهوهكه:
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان ، له وهڵامی مایکل رۆبن،
نووسهری ئهمریكی، ئهمهی خوارهوهی راگهیاند :-
ماوەیەکە ئەو کەسانەی کە لە هەمبەر سیاسەتی رەوای سەرکردایەتی هەرێمدا
فەشەلیان هێناوە، پەنایان بۆ ئامرازی ناشایستە و دوور لە رەوشت بردووە و هەوڵ دەدەن
بەم هۆیانەوە فەشەلیان پەردەپۆش بکەن و داخی دەروونیان هەڵرژن.
لەم رۆژانەدا مایکل رۆبن و کەسانی هاوشێوەی بە فیتی هەندێ فاشل پرۆپاگەندەی
دوور لە رەوشت بڵاودەکەنەوە و بە تایبەت سەردانەکانی جەنابی سەرۆک بۆ ئەمریکا و
وڵاتانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج و دەخوازن بە خەیاڵی خۆیان لە گرنگی ئەم سەردانانە
کەم بکەنەوە.
ئەوان هەمیشە لە دوای سەردانەکانی سەرۆک بارزانی بۆ دەرەوەی وڵات هەولی لەم
جۆرەیان داوە و لە دوا هەولیشیاندا ویستوویانە گومانێکی نالۆجیکی بخەنە پاڵ سەردانی
سەرۆک بارزانی بۆ ئیمارات.
بەداخەوە هەندێ راگەیاندنی ناوچەیی و ناوخۆش خواستە یاخود ناخواستە کەوتوونەتە
داوی ئەو ناتورە بێ بەڵگە و بێبنەمایانە.
کەسێکی وەک مایکل رۆبن کە پێشتر وانەبێژی زانکۆی سلێمانی بووە و بە هۆی
دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر قوتابیان دەرکراوە، بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە بەردەوام لە
هەوڵی بوختان هەڵبەستن و چەواشەکاری بووە.
ئەم کەسە هیچ کاتێ شتێکی بە بەڵگەوە بڵاو نەکردۆتەوە و بەڵکو هەموو هەوڵەکانی
تەنیا ئاوێتەی هەڵرشتنی داخی دەروونیەتی لە بەرامبەر هەرێم و
سەرکردایەتیەکەی.
چەسپاندنی ناو و ناتورەی قومار و شتی لەم بابەتە بە کەسانێکی سەر بە بنەماڵەی
بارزانی لە وڵاتێکی وەک ئیمارات ناحەقیەک و ناوزڕاندنێکی دوور لە رەوشتە.
لە زۆربەی وڵاتە خەلیجییەکان ئەم کردارە بوونی نیە و بە یاسا قەدەغەکراوە و
باسێکی وا هێندە نالۆجیکییە کە تەنیا مەگەر بەرهەمی عەقلی مایکل رۆبن بێت.
ئەوانەی کە ئەمجۆرە پرۆپاگەندانە بڵاودەکەنەوە هیچ ئامرازێکی تری ڕووبەڕوو
بوونەوەیان پێنەماوە و لە لاوازیی خۆیان پەنا بۆ درۆ و بوختان و لە رەوشت لادان
دەبەن ، ئەم کردارانەش دادیان نادات و شەرمەزاری بەشیان دەبێت.
پێویستە ئەو رۆژنامە و کەناڵانەی راگەیاندنیش کە خۆیان بە راگەیاندنی راستگۆ و
بەرپرسیار دەزانن، نەکەونە داوی ئەمجۆرە کەسانەی کە رق و کینە تاکە سەرچاوەی
وتارەکانیانە و با نەبنە کەنالی گواستنەوەی بوختان و درۆ و دەلەسەکانیان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی هەرێم
١٦/٥/٢٠١٢
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق