به‌رپرسانی سه‌ریازی توركیا پلانێكی نوێیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ بۆردومانكردنی بنكه‌و باره‌گانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌چیای قه‌ندیل و ناوچه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی "خه‌به‌ر تورك" له‌زاری سه‌رچاوه توركییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه جه‌نه‌راڵ "نه‌جده‌ت ئۆزاڵ" فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه... چه‌كداره‌كانی توركیا چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته چووه‌ته پنتاگۆن و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه بۆ هاوكاری سه‌ربازی.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌ردانی پله‌به‌رزترین به‌رپرسی سوپای توركیایه بۆ ئه‌مه‌ریكا كه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته گفتوگۆ بكات.
رونیشیكردووه‌ته‌وه كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا داواكارییه‌كی خستووه‌ته به‌رده‌م پنتاگۆن و پلانێكی نوێی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه.
به‌پێی پلانه‌كه توركیا چوار فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كڕێت و هه‌مان ئه‌و رێگا‌و پلانانه به‌كارده‌هێنێت كه ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌و باره‌گاو چه‌كداره‌كانی رێكخراوی قاعیده له پاكستان و ئه‌فغانستان به‌كاری ده‌هێنێت.
ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه‌ی كه توركیا به‌نیازه بیانكڕێت جیاوازن له فڕۆكه‌كانی پێشتر، رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی ئه‌م فڕۆكانه ده‌توانن چه‌ندین كاتژمێر له‌ئاسمان به‌بێده‌نگی بمێننه‌وه‌و وردتر ئامانجه‌كان دیاری ده‌كه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق