ژنێكی كورد له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان گڕی له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رد
ANF
له دژی سیاسه‌ته‌کانی حكومه‌تی ئه‌ردۆغان دژ به گه‌لی کورد، ژنێکی
کورد به‌ناوی گونایدن یامان له شاری ئێلیح ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی
به‌ردا و به‌شی زۆری جه‌سته‌ی سوتاوه و ژیانی له مه‌ترسیدایه.
گونایدن یامان له نامه‌یه‌کدا په‌یامێکی به‌و شێوه‌یه ئاراسته‌ی
ئه‌ردۆغان کردوه “گه‌لی کورد هیچ کاتێک سه‌ری خۆی له‌به‌رامبه‌ر تۆدا
دانانه‌وێنێت. ئێمه ئاماده‌ین گیانی خۆمان فیدای دۆزه‌که‌مان بکه‌ین.
ئێمه به‌لێنمان داوه و سوێندمان خواردووه”.
گونایدن یامان ته‌مه‌ن 22 ساڵان ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری دکتۆردایه.
دایکی گونایدن یامان، سه‌باره‌ت به خۆسوتاندنی یامان وتی
“گیانله‌ده‌ستانی ئه‌و 15 ژنه گه‌ریلایه‌ی هه‌په‌گه کاریگه‌رییه‌کی
زۆری له‌سه‌ر کچه‌که‌م کرد”.
باوکیشی له ڕێپۆرتاژێکدا له‌گه‌ڵ
ئاژانسی دیجله ڕایگه‌یاندووه، دوابه‌دوای ڕوداوه‌که هێزه‌کانی پۆلیس
چونه‌ته ماڵیان و ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردووه له نوسراوه‌کانی
کچه‌که‌یان. پۆلیس به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کچه‌یان ڕاگه‌یاندووه
که ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی BDP هاتنه ماڵیان، پێیان بڵێن که
کچه‌که‌یان کێشه‌ی ده‌رونی هه‌بوو و بۆیه خۆی سوتاندووه.
ئه‌و نامه‌یه‌ی که گونایدن به‌ر له خۆسوتاندنی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی
تورکیا نوسیویه‌تی ڕاستییه‌کان بۆ ڕای گشتی ده‌خاته ڕوو. نامه‌که
به‌سه‌ردێڕی (فاشیست ئه‌ردۆغان) نوسراوه و تێیدا هاتووه “فه‌رمانه‌کانی
تۆ بۆ کوشتنی مرۆڤه‌کان کۆتای‌یان پێنایه‌ت. گه‌لی کورد هیچ کاتێک
له‌به‌رامبه‌ر تۆدا سه‌ر دانانه‌وێنێت. باوه‌ڕت هه‌بێ، ئه‌و درۆیانه‌ی تۆ
ده‌یکه‌ی هیچ کاریگه‌رییه‌ک له ئێمه ناکه‌ن. ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی گیانی
خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. جه‌سته‌یان ڕووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه ده‌کرێنه‌وه،
ته‌نانه‌ت چاویان ده‌رده‌هێندرێت. تۆ ڕووی فاشیستیانه‌ی خۆت ده‌رخستووه
ئه‌ردۆغان. به ڕێگه‌ی بۆمبارانکردنی چیاکانی کوردستان، خه‌ڵکی
مه‌ده‌نی ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانتان. به‌چه‌کی کیمیایی گه‌ریلاکان
کۆمه‌ڵکوژ ده‌که‌ن. هیچ سنورێکتان بۆ زۆردارییهکانتان دانه‌ناوه. به‌ڵام
ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌تان چۆک به ئێمه دانادات. تۆ ئه‌و که‌سه نی که
بتوانی پێش به ئێمه بگری. ده‌نگمان بڵنده و ناتوانی ده‌نگمان کپ
بکه‌ی. ئێمه گیانی خۆمان فیدای ئه‌و ڕێبازه کردووه، سوێندمان
خواردووه و پابه‌ند به‌و سوێنده ده‌بین
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق