ده‌بێ ئه‌مریكا رێگه له دروستبوونى دیكتاتۆرێكى دیكه له عێراق بگرێت
جاكسۆن دیهێل
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،
ئاشنایه به كێشه، بزووتنه‌وه‌كه‌ی دووچاری چه‌ندین شه‌ڕ هاتووه، خیانه‌تی
دیپلۆماسی بینیووه، هه‌تا بینیوویه‌تی كه چۆن چه‌كی كیمیاوی دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی
به‌كارهاتووه، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌سه‌ربردنی ژیانیان له ناوچه‌یه‌كی دژواری
نێوان به‌غدا، دیمه‌شق، تاران و ئه‌نقه‌ره.
ره‌نگه بۆیه بارزانی به تاریكییه‌وه له
هه‌ولێری پایته‌ختی ههرێمهكهیهوه، ده‌ڕوانێته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی 14 مانگه
چووه‌ته نێو به‌ناو "به‌هاری عه‌ره‌بی".بارزانی ده‌ڵێ "هه‌ر ته‌ماشای ده‌كه‌یت،
ده‌بینیت كه بارودۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و ناكۆكی و ئاڵۆزی ده‌ڕوات".
له باشوورییه‌وه به‌غدایه و بارزانی ده‌بینێت
كه چۆن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران خه‌ریكی "فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتییه‌تی"،
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌بی سوننه‌ی راو ناوه تاوه‌كو ببێته
په‌نابه‌ر له كوردستان. بارزانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌یدا
به من و جیم هۆگلاندی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاند "ئێستا عێراق
دووچاری قه‌یران بووه‌ته‌وه. ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س هه‌بن كه به قه‌یران ناوی
نه‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌وه قه‌یرانه و ئێمه ده‌بینین كه ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی
یه‌ك پارتی و یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار كۆ ده‌كرێته‌وه".
له‌هه‌مانكاتدا و له باشووری رۆژئاواوه، وادیاره
كه سووریا به‌ره‌و شه‌ڕی ئه‌هلی مل ده‌نێت كه ره‌نگه سێ ملیۆن كورده‌كه‌ی ئه‌و
وڵاته‌شی تێوه‌بگلێت و له‌هه‌مانكاتیشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شیعه و سوننه‌ی
عێراقیش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ی ئاڵۆزتر بكات. له‌و باره‌یه‌وه بارزانی ده‌ڵێ
"له‌سووریا، ئه‌و شه‌ڕه له‌نێوان دوو هێزدایه. كه له‌نێوان عه‌له‌وی و
سوننه‌دایه و شه‌ڕه‌كه‌ش بۆ رزگاربوونه. من گه‌شبین نیم، هیچ هه‌لێك نابینم بۆ
لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێم و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه
درێژه بكێشێت".
كوردیش له‌نێو ئه‌م دوو قه‌یرانه‌دا
گیریانخواردووه. له رابردوودا كورد كاری ئه‌وه بووه كه ناكۆكییه‌كانی نێوان
لایه‌نه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هه‌وڵه‌كانیان بۆ
ئاشتكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی و تاریق هاشمی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. له سووریا كورد
دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا باوه‌شیان بۆ
ئۆپۆزیسیۆنی سووری نه‌كردووه‌ته‌وه كه زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی سوونه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌تا
گارانتی زیاتریان نه‌ده‌نێ ده‌رباره‌ی مافه‌كانی كه‌مینه.
له‌و باره‌یه‌وه بارزانی گوتی "بارودۆخی سووریا
په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ و نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ره‌وشی عێراق هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ
مالیكی "ترسی هه‌یه" به‌رامبه‌ر به كاریگه‌ری رووخاندنی رژێمی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر
ركابه‌رییه‌كانی نێوان شیعه و سوننه له عێراق و ره‌نگه ئه‌و ترسه‌ش ئه‌و
هه‌ڵمه‌ته‌ی روون بكاته‌وه كه ده‌ستپێكردووه دژی سه‌ركرده‌كانی سوننه.
له‌هه‌مان كاتدا، بارزانی گوتی "رژێمی سووریا
به‌رپرسیاربوو بۆ له‌سه‌دا 80ی خوێنڕشتنه‌كه‌ی له عێراق روویاندا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی
تیرۆریزم. ده‌بێ مالیكی كراوه بێت به‌رامبه‌ر به‌و عێراقیانه‌ی كه هه‌موو ئه‌و
خوێنڕشتنه‌یان لهبیرنهكردووه"، كه زۆرینه‌یان سوننه بوون.
ئاماده‌بوونی بارزانی له واشنتن، كه له‌وێ
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جۆ بایدنی جێگری
سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه، به‌شێكه له وه‌ڵامه‌كانی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی باسی
لێوه ده‌كات و بارزانی هیواداریشه كه ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی چالاكتری هه‌بێت و
گوتیشی "دواجار كه ئۆبامام بینی، پێمڕاگه‌یاند كه هیوادارم كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
كه ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتی بوو، به واتای كشانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و سووربوونی
ئه‌مریكا بۆ عێراق، نه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی "پرسیاره‌كه‌ش هێشتا له‌سه‌ر
مێزه‌كه‌یه. له راستیدا هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ده‌بێ زۆر روون و ئاشكرا بێت، بۆ
ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان ببینن كه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رێگه به
دیكتاتۆرییه‌تێكی دیكه نه‌ده‌ن له عێراق و پشتگیری لێنه‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به سووریا، بارزانی ده‌ڵێ "ده‌بێ
ئه‌مریكا پشتگیری له خواستی خه‌ڵكی سووریا بكات. پێناچێت ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ئه‌و
ویسته‌یان هه‌بێت كه خۆیان بخه‌نه نێو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه وه‌كو له لیبیا
كردیان، له‌به‌رئه‌مه‌ش كورد چاوه‌ڕێی شه‌ڕێكی ناوخۆی درێژخایه‌نه".
به‌ڵام بارزانی روانگه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌بوو
كه ئه‌ویش ئاماژه‌ی پێدا و رایگه‌یاند بیست، سی ساڵ لهمهوپێش، سه‌ركرده‌كانی
كورد، هه‌روه‌كو خۆی، شانسیان هه‌بوو ئه‌گه‌ر سه‌رنجی رۆژنامه‌نووسێك یان
ئه‌ندامێكی كۆنگرێسیان رابكێشایه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ واشنتن، گوتیشی
"ئێستاكه من له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكدا كۆده‌بمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه واقیعی
كورد زۆر جیاوازه".
بێگومان بزووتنه‌وه‌كه‌ی بارزانی له ماوه‌ی 10
ساڵی رابردوودا زۆر ده‌ستكه‌وتی هه‌بووه. هه‌ولێری پایته‌خته‌كه‌ی بارزانی و
زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه خونچه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ركی ئێستایان
ئه‌وه‌یه، كه خۆیان بپارێزن له‌و دوو ناكۆكییه‌ی له ده‌وریان هه‌یه كه له
عێراق و سووریایه، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت خراپتر بێت، پێش ئه‌وه‌ی باش بێت.
وه‌رگێڕان: هاوار عه‌بدولڕه‌زاق
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق