عێراقییه: باڵیۆزى ئه‌مریكا لایه‌نگری مالیكییه
هاوپه‌یمانی ئه‌لعێراقییه له‌نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا ناڕه‌زایی خۆی له‌هه‌ڵبژاردنی (بریت ماكگۆرك) بۆ پۆستی باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق ده‌رده‌بڕێت‌و باڵوێزه نوێیه‌كه به كه‌سێكی "لایه‌نگر" ناوده‌بات‌و ده‌ڵێت "بریت ماكگۆرك، هه‌وڵى دابه‌شبوونی ئه‌لعیراقییه ده‌دات".
هه‌فته‌ى رابردوو باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، بریت ماكگۆركی هه‌ڵبژارد وه‌ك باڵێۆزی نوێی ئه‌مریكا له عێراق، دواتریش كۆنگرێس متمانه‌ى پێده‌به‌خشێت.
به‌رپرسه‌كانی ئه‌لعێراقییه له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى كۆنگرێسی ئه‌مركایان كردووه، داوا ده‌كه‌ن كۆنگرێس متمانه نه‌داته به باڵوێزه نوێیه‌كه‌ى ئه‌مریكا له عێراق "چونكه ئه‌و لایه‌نگری هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌كات‌و كاریكردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیه‌تی ئه‌لعێراقییه، جگه‌له‌وه‌ش هاوكاری دروستبوونی قه‌واره‌ى عێراقییه‌ى سپی كردووه له‌ماوه‌ى رابردوودا، كه ئه‌و قه‌واره مێژوویه‌كی خراپی هه‌بووه له‌كاتی كاركردنیدا له‌گه‌ڵ پۆل بریمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی له‌عێراق".
له نامه‌كه‌دا هاتووه كه "هاوپه‌یمانی ئه‌لعێراقییه له‌و بڕوایه‌دایه ماكگۆرك، لایه‌نگری نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات‌و پاڵپشتی سیاسه‌ته‌كانیه‌تی، بۆیه بۆئه‌م پۆسته ناگونجێت"
ماكگۆرك، له‌سه‌رده‌می جۆرج بۆشدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌و سه‌رپه‌رشتی دوو دۆسیه‌ى عێراق‌و ئه‌فغانستانی ده‌كرد، دواتریش له حوزه‌یرانی 2010ه‌وه راوێژكاری جیمس جیفری باڵیۆزی ئه‌مریكا بوو له عێراق.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق