بكوژی كتێب فرۆشه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیرده‌كرێت
بكوژی كتێب فرۆشه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی، له‌لایه‌ن
یهوهدهستگیردهكرێت و بكوژه‌كه‌ش هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی هاوڕێی كتێب فرۆشهكهبووه.
له‌مباره‌وه عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس توانیویانه له‌ده‌وروبه‌ری به‌رده‌ركی سه‌را بكوژی كتێب فرۆشه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیربكه‌ن، وتیشی"بكوژه‌كه هاوڕێی كتێب فرۆشه‌كه كوژراوه‌كه‌یه‌و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
دواتریش دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی بڕیاری دا به سزادانی تۆمه‌تباره‌كه به پێی مادده‌ی 405.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رووبه‌رنێت تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ت.ع.س) هو پیشه‌ی خوێندكاره‌و دانیشتوی سلێمانیه و هاورێی كوژراوه‌كه بووه، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه‌دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوانیان دروستبووه بهبتڵێك شوشه‌ی بیره كتێب فرشهكهی بریندار كردووه، پاشانیش ناوبراو له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كتێب فڕۆشێك به‌ناوی (حسێن محه‌مه‌د) له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی بریندار كرا‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه دوای 2 رۆژ گیانی له ده‌ستدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق