مه‌سعوود بارزانی که پێشتر و له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌دا به‌ڵێنی ڕاگه‌یاندنی مژده‌یه‌کی گه‌وره‌ی به خه‌ڵکی کوردستان له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ دابوو، له په‌یامه نه‌ورۆزییه‌که‌ی ڕایگه‌یاند که ڕاگه‌یاندنی ئه‌و مژده گه‌وره‌یه بۆ داهاتوو دوا ده‌خات، به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و مژده‌یه هه‌ر ڕاده‌گه‌یێنرێت.
بارزانی له‌جیاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان که به‌ڵینێ دابوو، په‌یامه‌که‌ی گۆڕی بۆ هێرشی توند له‌سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری عێراق به تایبه‌ت "نووری مالیکی" سه‌رۆک وه‌زیران و ڕایگه‌یاند که عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێری دیکتاتۆرییه‌ت ده‌ڕوات.
ماڵپه‌ڕی "کتابات" بڵاویکرده‌وه؛ هه‌واڵده‌ریی "السفیر نیووز"ی عێراقی له زمان سه‌رچاوه دیپلۆماسییه ئاگاداره‌کانی ئاشکرای کرد که پێش ڕاگه‌یاندنی په‌یامه نه‌ورۆزییه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی، په‌یامێکی به‌په‌له له نووسینگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له واشنتۆن ده‌گاته ده‌ستی سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌باره‌ت به دژایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌وڵه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و هۆشداریی دانی ئه‌و وڵاته له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی ئاوه‌ها کارێک.
له‌م په‌یامه‌دا واشنتۆن ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسیار ده‌بێ له پاشهاته مه‌ترسیداره‌کانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه؛ "جه‌یمز جێفری" باڵوێزی واشنتۆن له به‌غدا له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ "مه‌سعوود بارزانی"سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هۆشداریی داوه.
هاوکات باس له به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانگه‌لێکی به‌په‌له کراوه له نێوان ڕاوێژکارانی ئه‌مه‌ریکی جێگیر له هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموکرات و ڕاگه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تیی واشنتۆن و هه‌روه‌ها هۆشداریی دان له‌مه‌ڕ پێداچوونه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سیاسه‌ته‌کانی بۆ پشتگیریی له هه‌رێمی کوردستان له ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
ئه‌م سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها ئاشکرایان کردووه که "جه‌لال تاڵه‌بانی"سه‌رۆک کۆماری عێراق و سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی له‌په‌یامێکدا بۆ مه‌سعوود بارزانی، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان هۆشداریی ئه‌وه‌ی داوه که هه‌موو دهستکهوهتهکانی کورد به ئه‌نجامدانی ئاوه‌ها کارێک له‌بار دچن و ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بنه‌وه
سه رجاوه:شاره زوور بوست
|
الاثنين، 26 مارس 2012
واشنتۆن و تاڵه بانی بارزانیان له ڕاگه یاندنی ده وڵه تی کوردی پاشگه زکرده وه
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق