جگه له‌سزای پێنج ساڵ زیندانی مه‌لا كرێكار سه‌د هه‌زار كرۆنیش غه‌رامه ده‌كرێت
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌وه‌زیری پێشووی شاره‌وانییه‌کان، ئه‌مڕۆ 26-3 دادگای ئۆسلۆ سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ مه‌لا کرێکار ده‌رکرد.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مه‌لا کرێکار كه له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی
له‌ساڵی 2010 هات که ته‌نها رۆژنامه‌نووسه بیانییه‌کان ئاماده‌بوون و
رێگه‌نه‌دراوه رۆژنامه‌نووسه نه‌رویجییه‌کان ئاماده‌بن.
کرێکار لهههڕهشهكهیدا وتبوی: گه‌ر په‌نا به‌رنه به‌ر
بهزۆرناردنهوهم ئه‌وا ئهنسارولئیسلاو ئه‌لقاعیده‌و خزمان و براو
که‌سوکارم تۆڵه‌ی خوێناوی له‌حکومه‌تی نه‌رویج ده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له
ئێرنا سۆلبێرگ که پێشتر وه‌زیری شاره‌وانیه‌کانی نه‌رویج بووه.
له‌پاش ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌ش، سۆلبێرگ خۆشحاڵی خۆی به‌بڕیاری دادگای ئۆسلۆ ده‌ربڕی.
له‌لایه‌کی تره‌وه وێڕای بڕیاری دادگا به پێنج ساڵ زیندانیکردنی مه‌لا
کرێکار، هه‌روه‌ک مافی تانه‌دان له بڕیاره‌که به مه‌لا کرێکار دراوه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌لا کرێکار له 3 کورد به‌بیانوی سوتاندنی
قورئان ، له‌نێویاندا به‌هۆی سوتاندنی قورئان ، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی
دادگادا ئه‌وه‌ی ره‌تکرده‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و کوردانه کردبێت ،
وتیشی: مه‌به‌ستی من ته‌نها له‌ڕووی شه‌رعه‌وه بووه، به‌ڵام دادگای ئۆسلۆ
ئه‌مه‌ی ره‌تکرده‌وه‌و وتی: کاری ئه‌و نیه شه‌رعیه‌تی ئایین له وڵاتی
نه‌رویج به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێت .
پاشان دادگا به‌و هۆیه‌وه سزای
100 هه‌زار کرۆنی نه‌رویجی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاند، به‌ڵام
به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بڕیاری سزا ماددییه‌که وه‌ستێندرا که پێ ده‌چێت له
ئاینده‌دا دادگا به‌رده‌وامبێت له دادگایی‌کردنی مه‌لا کرێکار به‌تۆمه‌تی
هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌و 3کورده.
مه‌لا كرێكار ناوى ته‌واوى نه‌جمه‌دین
فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌ده، له‌ساڵى 1991ـه‌وه مافى په‌نابه‌رێتى له نه‌رویج
هه‌یه، به‌ڵام دواتر له‌هه‌رێمی كوردستان جێگیر بووه‌و گروپى تیرۆریستى
ئهنسارولئیسلامى دامه‌زراندووه‌و چه‌ندین كاری تیرۆریستی ئه‌نجامداوه.
له‌ساڵی 2002 کرێکار به زیندانکراوی له‌لایه‌ن هۆله‌نداوه ڕاده‌ستی نه‌رویج کرایه‌وه .
له‌ساڵى 2005ـش بریارى ده‌ركردنى مه‌لا كرێكار له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و
وڵاته‌وه ده‌رچوو تا ئێستاش چه‌ندین دادگا ناردنه‌وه‌ى په‌سه‌ند كردووه،
به‌ڵام ئه‌و بریاره جێبه‌جێ نه‌كراوه چونكه به‌پێى یاساى نه‌رویج ئه‌و
كه‌سانه ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانیان ناكرێنه‌وه كه‌پێده‌چێت روبه‌روى
له‌سێداره‌دان ببێته‌وه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق