هاشمی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دادگای عێراقیدا، تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت، به‌رپرسێكی پارتیش جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه هاشمی ته‌سلیمی به‌غداد ناكرێته‌وه.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ده‌رباره‌ی كه‌یسی تاریق هاشمیو مانه‌وه‌ی له‌كوردستان، وتی"ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هاشمی بچێته توركیا‌و له‌وباره‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی دادگاوه چاره‌سه‌ر بكرێت له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی هاشمی له‌عێراق".
تاریق هاشمی، به‌تێوه‌گلان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌عێراق تۆمه‌تباركراوه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام له‌ئێستادا ناوبراو له‌هه‌رێمی كوردستانه‌و ئاماده‌نییه بچێته به‌رده‌م دادگاكانی عێراق.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی، پێیوایه مانه‌وه‌ی زیاتری هاشمی له‌هه‌رێم، له‌زیانی كورددایه، بۆیه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه، عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی وتهبێژو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌پارێزگای سلێمانی، وتی"وه‌كو پارتی بۆچوونمان وه‌ك مه‌سعود بارزانی وایه كه كێشه‌كه‌ی هاشمی سیاسی‌و یاساییه، ده‌بێت له‌رێگه‌ی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت".
ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه هاشمی ته‌سلیم به‌به‌غداد ناكرێته‌وه‌و میوانی كوردستانه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق