نێچیرڤان بارزانی کوڕی ئیدریس بارزانی و نەوەی مهلا مستهفا بارزانیە. نێچیرڤان لە ساڵی ١٩٦٦ لە دایک بووە. کاتێک لە ساڵی 1975، ئێراق و ئێران لە جهزائێر لە دژی شۆرشی کوردستان ( شورشی ئیلول)، ڕێککەوتن و بە بڕیارێکی سیاسی و بۆ کاتێکی کورت سەرۆکایەتی شۆرەش خەباتی چەکداری ڕاوەستاند، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران بوون و لەوێ لە زانکوی تاران، زانسته سیاسیهکانی خوێند
ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی پۆلیت بیرۆ (مەکتەبی سیاسی) پارتی دێموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی مەزنی لە ناو تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستاندا ھەبوو، ھەر لە مناڵیەوە لە ناو ڕێزەکانی شۆرشدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان مەزن ببوو. کاتێک ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد، نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو بنەماڵەکەی بەجێ بھێلێت و بەشداری لە شۆڕش و بەرخودانی چەکداری بکات
نێچیرڤان بارزانی زوو لە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگە و شۆرەشدا پێشکەوت و بەرپرسیاریەتی مەزنی لە ئەستۆ گرت. ھەر لەبەر زیرەکی و لێھاتویی، لە ساڵی 1989 بوو بە ئەندامی پۆلیت بیرۆی (مەکتەبی سیاسی) پارتی دێموکراتی کوردستان
لە ساڵی 1996 بووە جێگرێ سەرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان
لە ساڵی 1999 بووە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ( کابینەی چوار)
لە ٧-٥- 2006 بووە سەرۆک-وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە)
لەژێر سەرۆکایەتی ئەودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سیمای حکوومەتێکی دیموکرات، مەدەنی و فرە حزبی وەرگرت. نێچیرڤان بارزانی خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن، پێشکەوتوو و ئازاد دەکات و ھەروەھا بۆ ئەوەی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان باشتر بکات، و سیستەمی سیاسی و ئابۆری لە ھەرێمی کوردستان ئازاد و سەربەخۆ بێت
نێچیرڤان بارزانی لە پلەی یەکەمدا گرنگی بە پێشڤەچوونی مرۆڤ، پاراستنی مافی ژنان، گەشەپێدانی پیشەسازی(صناعە)، پێشخستنی دامودەزگاکانی حکوومەت و گرنگیدان بە بواری پەرەوەردە، دەدات
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نهبیله بارزانی کچی مسعود بارزانی ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و دوو مناڵیان ھەیە بە ناوەکانی «ڕانیا» و «ئیدریس»نێچیرڤان بارزانی جگە لە کوردی، زمانی فارسی باش دزانێت، ھەروەھا عهرهبی و ئینگلیزیش دزانێت. نێچیرڤان بارزانی حەز لە ئەسپ سواری، مەلەوانی، بەسەر چیا کەوتن لەگەڵ پێشمەرگەکان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق