به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی باسیان له‌وه ده‌كرد هێزه‌كانی ئه‌مریكا به هۆی پزیشكێكی پاكستانیه‌وه شوێنی خۆ حه‌شاردانی ئۆسامه بن لادن سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و توانیویان هێرشی بكه‌نه سه‌ر، لێكۆڵینه‌وه تایبه‌ته‌كانی عه‌میدێكی خانه‌نشینی پاكستانی ده‌ریده‌خات یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كانی بن لادن شوێنه‌كه‌ی به هێزه‌كانی ئه‌مریكا وتوه و بووه‌ته هۆی كوشتنی ناوبراو.
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ، (شه‌وكه‌ت غه‌دیر)عه‌میدی خانه‌نشینكراوی پاكستانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له سه‌ر دوایین رۆژه‌كانی ژیانی بن لادن ئه‌نجامداوه و به گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه كه بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا كراوه ، سێهه‌م ژنی بن لاده‌ن شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئه‌بیت ئابادی پاكستان به هێزه‌كانی ئه‌مریكا وتوه.
ئه‌م عه‌میده خانه‌نشینكراوه باس له‌وه ده‌كات به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ، بن لادن سه‌رده‌می خانه‌نشینی خۆی له ئه‌بیت ئاباد به‌سه‌ر ده‌برد و به هۆی ته‌مه‌نی زۆر و نه‌خۆشیه‌وه هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی به سه‌ر رێكخراوه‌كه‌یدا نه‌مابوو.
شه‌وكه‌ت غه‌دیر به پشت به‌ستن به ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانی بن لادندا كراوه و به پیی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه راسته‌وخۆیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان ئه‌نجامیداوه، تێروته‌سه‌لترین راپۆرتی سه‌باره‌ت به ژیانی سه‌ركرده‌ی پێشووی قاعیده له ماوه‌ی به‌جێهشتنی ئه‌شكه‌وته‌كانی تۆرابۆراوه له ساڵی 2001 تا كوژرانی له ساڵی 2011 ئاماده‌كردوه.
ئه‌م عه‌میده خانه‌نشینكراوه پاكستانیه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات: به گشتی 27 كه‌س كه بریتی بوون له پاسه‌وانان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن لادن له ماڵه‌كه‌یدا له ئه‌بیت ئابادی پاكستان، خۆیان شاردبووه و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی قاعیده‌دا ده‌ژیان. ئه‌م كه‌سانه تا سه‌ره‌تای ساڵی 2011 و هاتنی (خه‌یریه سابر) ژنه گه‌وره‌كه‌ی ئۆسامه به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك پێكه‌وه ده‌ژیان، به‌ڵام دوای ئه‌وه هه‌مووشته‌كان گۆرانكاریان به‌سه‌ردا هات و تا ئه‌و كاته‌ش هێزه‌كانی ئه‌مریكا هیچ زانیاریه‌كیان له سه‌ر شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی بن لاده‌ن نه‌بوه.
خه‌یریه سابری ته‌مه‌ن 62 ساڵ و هاوڵاتی سعودیایه له ساڵی 1985 له گه‌ڵ بن لادندا هاوسه‌رگیریان كردوه و سێهه‌م ژن له 6 ژنه‌كه‌ی ناوبراو بووه.
خه‌یریه بۆ ماوه‌یه‌ك له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و دواتر له ساڵی 2010 له گه‌ڵ دیپلۆماتكارێكی ئێرانی كه له پاكستان رفێندرابوو ئاڵۆگۆڕی پێده‌كرێت و ئه‌و ولاته جێده‌هێڵێت.
جیا له خهیریهیه دوو هاوسه‌ری تری بن لادن له‌و خانوه‌ی ئه‌بیت ئاباددا ژیاون
ئه‌وانیش سۆهامی ته‌مه‌ن 54 ساڵان و ئه‌مه‌لی ته‌مه‌ن 31 ساڵ بوون.
شه‌وكه‌ت غه‌دیر باس له‌وه ده‌كات ئۆسامه بن لادن له دوای هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ ئه‌م هیچ كات له گه‌ڵ ژنه‌كانی دیكه‌ی نه‌خه‌وتوه و باس له‌وه‌شده‌كات : جارێكیان خه‌یریه له وه‌ڵامی كوڕه‌گه‌وره‌كه‌ی سۆهام، سه‌باره‌تی به هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێی راگه‌یاندوه" گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا دوایین ئه‌ركی بۆ بن لادن جێبه‌جێ بكات".
شه‌وكه‌ت غه‌دیر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات : ته‌نانه‌ت خودی بن لادنیش ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوه كه له لایه‌ن خهیریهوه شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت هه‌ر بۆیه چه‌ندین جار داوای له دوو هاوسه‌ره‌كه‌ی تری كردوه ئه‌و شوێنه جێبهێڵن به‌ڵام ئه‌و دوو كه‌سه داواكاریه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردوه.
جێگای ئاماژه‌یه پێشتر لیۆن بانیتا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو پزیشكێكی پاكستانی به ناوی (شیكال ئه‌فریدی) هاوكاری هێزه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكای كردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی خۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی قاعیده.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق