ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 4 فبراير 2013

سەفین دزەیی: ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە بۆ دەستنیشانكردنی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەی بەشی ناوخۆیی فیردەوس لە

شاری سلێمانی..........

سەبارەت بە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بەشی ناوخۆیی فیردەوس لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە بۆ دەستنیشانكردنی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە و دیاریكردنی لایەنی كەمتەرخەم و كەسی بەرپرس و پێشنیاری ئیجرائاتی یاسایی گونجاو بۆ كەس و لایەنی كەمتەرخەم.

لەم بارەیەوە سەفین موحسین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بە داخەوە شەوی رابردوو بەشی ناوخۆیی فیردەوس سەر بە پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی ئاگری گرت و بەو هۆیەوە دوو قوتابی و پاسەوانێك گیانیان لەدەست داو ژمارەیەكی دیكەش بەشێك لەجەستەیان سووتاو برینداربوون.

ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی خەم و نیگەرانی بۆ ئەو رووداوە دڵتەزێنە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دوو قوتابیە و پاسەوانەكە دەكات كە بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داو هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.

دزەیی گووتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانی ژمارە 1236 لە بەرواری 4/2/2013 لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەڕووداوی ئاگركەوتنەكە پێكهێناوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بۆ لێكۆڵینەوە لەڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بەشە ناوخۆیی (فیردەوس)ی سەر بە پەیمانگەی تەكنیكی سلێنی لە گەڕەكی سەرچنارو دەستنیشانكردنی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەو دیاری كردنی لایەنی كەمتەرخەم و بەرپرس لە نەبوونی پێداویستی سەلامەتی و نەبوونی ئاگاداركەرەوەی پێشوەخت لە بینایەی بەشە ناوخۆییەكان، هەروەها بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدائی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگە پەیوەنددارەكان لە كۆنتڕۆڵ كردنی رووداوەكەو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بڕیارماندا:

1- پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بە سەرۆكایەتی بەڕێز لیوا د. سالار عبدالله راگری كۆلیژی پۆلیس و ئەندامیەتی ئەم بەڕێزانەی خوارەوە.
أ‌. عمید نەوزاد عەلی كەریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.
ب‌. عمید دیار ابراهیم محی الدین بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی.
ج. د. ئالان فەرەیدون عەلی ، راگری پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی.
د. بەرهەم ئەحمەد رەشید، قائمقام لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، نوێنەری پارێزگای سلێمانی.

2- ئامادەبوونی نوێنەری فەرمانگەی داواكاری گشتی لە سلێمانی لە لیژنەی لێكۆڵینەوەكە.

3- لیژنەی ئاماژە پێكراو راپۆرتی لێكۆڵینەوەكەی بەرز دەكاتەوە بۆ ئەم سەرۆكایەتیەو پێویستە ووردەكاری رووداوەكەو هۆكارەكانی و لایەن و كەسی بەرپرس دیاری بكەن و پێشنیاری ئیجرائاتی یاسایی گونجاو بكەن لەو رووەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق