ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 17 ديسمبر 2012

نەوشیروان مستەفا: ئاڵای كوردستان هیچ بەهایەكی نییە



شرۆڤە: چاوان كەركووكی

نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان(بەبێ هەڵبژاردن و شەرعیەتی كۆنفرانس) رایگەیاندووە، ئاڵای كوردستان هیچ بەهایەكی نییە
.

خوێنەری بەڕێز، لەوانەیە ئەم بۆچوونەت پێ سەیر بێت و بڵێن: كوا لێدوانی بەمشێوەیە نەداوە، ئەم قسەیە لە كوێیوە سەرچاوەی گرتووە؟

17 مانگی 12 هەڵمەتێكی نیشتمانی دوور لە ئینتیمایی حیزبی دەستپێكرا بۆ بەرز ڕاگرتن و بەهادان بە ئاڵای كوردستان وەك هێمایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی، هەموو
پارتە علمانیی و نەتەوەیی و ئیسلامیەكان راگەیاندنەكانیان بەم هەڵمەتەوە سەرقاڵكرد و بوونە بەشێك لە جۆشدانی هاووڵاتیانی كوردستان بۆ رێزگرتن لەو بەها نەتەوەییەی كە ئاڵا وەك هێمایەك و سبمولێك بناسرێت و لەو رێگایەوە تاكی كورد هەست بەوە نەكات لە بێ دەوڵەتیدا هێما و بنەمای دەوڵەتی تێدا نییە و لە ئاست نەتەوەكاندا نەبێت بە میللەتێكی بێ ئاڵا.

بەڵام بنیمان راگەیاندنەكانی گۆڕان و لەسەرووی هەموویشیانەوە، كەناڵە جۆشكراوەكەی نەوشیروان بۆ بێئومێدكردنی خەڵك (KNN) هیچ هەنگاوێكی لە چەشنی كەناڵەكانی دیكە نەهاوێشت و ئامادە نەبووە ئاڵای كوردستان وەك لۆگۆیەك دابنێت بۆ ئەم رۆژە تایبەتە. ئەمە ئەو لێدوانەی نەوشیروان مستەفامان بۆ پشتڕاستدەكاتەوە، كە ئاڵای كوردستان هیچ بەهایەكی نییە لای ئەو، بە بڕوای من، ئەمە راستگۆترین نیشاندەری خەسڵەتە نانەتەوەییەكانی نەوشیروانە، ئەگەر ئاڵای دابنایە، ئەوا درۆیەكی گەورە بوو لەگەڵ ئامانجەكانی، بەڵام بە دانەنانی ئەو ئاڵایە و رێزنەگرتن لە ئاڵاكە توانی راستگۆیانە بە میللەت بڵێت: ئەم ئاڵایە هیچ بەهایەكی نییە و پیرۆزیش نییە.

خوێنەری هێژا: وەك لەم وێنەیە كە لە فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە، دەبینین تەنیا دوو كەناڵ ئامادە نەبوونە لۆگۆكانیان بكەن بە ئاڵای كوردستان، یەكێكیان كەناڵەكەی نەوشیروان مستەفایە و ئەویتریان كەناڵەكەی بەرهەم ساڵەحە و من لێرە تەنیا ویستم قسە لەسەر نەوشیروان بكەم، ئەوی تر ئێوەی خۆشەویست دەتوانن قسەی لەسەر بكەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق