ئه‌لبومی وینه‌كان

الأحد، 16 ديسمبر 2012

نەوشیروان مستەفا شایەنی سوپاسكردنە



چاوان كەركووكی

باوەڕ ناكەین هیچ كاتێك درێغیان كردبێت لە رەخنەگرتن و زۆرجار بوختان دروستكردن و ناوزڕاندنی جەنابی سەرۆك بارزانی سەرۆكی كوردستان لەلایەن نەوشیروان و تاقمەكەیەوە، نەشەرمیان كردووە و نە رێگریان لێكراوە،
هەموو ئەوانەش قبوڵكراون، چونكە بارزانی سەلماندی ژینگەیەكی دیموكراسی وای بونیادناوە، هەموو كەس بە ئازادانە قسەی خۆی بكات، بەڵام كە رێز لە ئازادی نەگیرا، ئەوا شتێكە و نەوشیروان و تاقمەكەی لێ بەرپرسیارن نەك دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردس
تان.

هەمووان، نیگەرانییەكانی خەڵكی كوردستان باش دەزانین لە چ ئاستێكدا بووە، كاتێك بینویانە بێڕێزكردن بەرامبەر بە سەرۆك بارزانی لە بەهای ئەخلاقیش لایداوە بەهۆی ئەو سیاسەتە رق و كینە و بوغزە مێژووییە كە وەك گرێیەكی دەروونی نەوشیروان پێوەی دەناڵێنێ، بەڵام هەروا گوتراوە: داری بەردار بەردی تێدەگیرێت.

لەم گرژییەی نێوان هەولێر و بەغدا، نەوشیروان هەلی باشی قواستەوە بۆ ئەوەی تاریكبینی و مێشك بەستوویی و دڵرەشی خۆی و گرێیی مێژوویی تەمەنی شكستی بڕێژێنێت و هەرچی لە دەست بێت بیكات، نموونەش میدیاكانیەتی چ ئەوانەی راستەوخۆی خۆی سەرپەرشتی دەكات، چ ئەوانەی لە ژێرەوە سەرپەرشتی دەكات، بڵندگۆییەكی باشیان دروستكردووە، كە زۆر لە خزمەتی مالیكی سەرۆك وەزیرانی تاكڕەوی عێراقە.

تەماشای میدیاكان و گوێ بگریت بۆ رادیۆ و بۆچوونەكانیانی گۆڕان جگە لە بێئومێدكردنی خەڵكی كوردستان و بێڕێزكردن بەرامبەر بە دەسكەوت و پێشمەرگە و كەم نیشاندانی ئیرادەی خەڵكی كوردستان هیچی تری تێدا نییە، ئێمە دەڵێن: ئاساییە رەخنە لە بارزانی و پارتی و حكوومەت بگیرێت و هەرچی كەموكوڕییە نیشان بدرێت، بەڵام ئاخۆ پاساوهێناوە بۆ كارەكانی مالیكی لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە چ مانایەكی هەیە؟

نەوشیروان و تاقمەكەی جێگای دەسخۆشین، چوونكە ئەگەر ئەوان بەمشێوەیە خۆیان وێنای راستەقینەی خۆیان نەكەن، چۆن میللەت دەتوانێت دڵسۆز و نادڵسۆز جیا بكاتەوە، ئەمەیان شایەنی ئەوەیە میللەت دەستخۆشی خۆفرۆشتن لە نەوشیروان و تاقمەكەی بكات و بڵێن: ئافەرین كە تۆ بەمشێوەیە كوردایەتی دەكەیت و میللەتەكەت خستۆتەبەردەم مەترسی گەورە تەنیا بۆ ئەوەی ئەو ئازارە دەروونیەی خۆتی پێ كپ بكەیتەوە، كە وەك ئەژدیهایەك ئەقڵتی كۆنترۆڵكردووە و ناتوانیت خۆتی لێ دەرباز بكەیت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق