ئه‌لبومی وینه‌كان

الأحد، 16 ديسمبر 2012

یەكێتی و گۆڕان هەقی خۆیانە دژی هەنگاوەكانی بارزانی بن



تایبەت بە ماڵ پرێس

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سیاسەتی پێچەوانەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە هەمبەر سیاسەت و هەنگاوەكانی مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە هەق دەزانێت.

ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەویست ناوی ئاشكرا بكەین لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵ پرێس ئاماژە بەوە دەكات، لە عێراق و ناوچەكە مسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم بووەتە كەسایەتیەكی دیار لە گۆڕانكارییەكان و پێگەیەكی هەیە، هەروەك چۆنیش لە عێراق یەكەم كەس بوو بەمشێوەیە بەرامبەر تاكڕەویی مالیكی بوەستێتەوە. بۆیە هەقی چەند لایەنێكە پێچەوانەی ئەو بن.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران هۆكاری ئەم بۆچوونەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خودی بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی و بزووتنەوەی گۆڕان و كاك نەوشیروان مستەفا نەیانتوانی خۆیان و سیاسەتیان لەگەڵ بارزانی بگونجێنن، بۆیە دژی دەبن، ئەمەیش بووە دەرفەتێكی زێڕین بۆ مالیكی و لیستەكەی، چونكە مالیكی زانی بە كام ئالیەت مامەڵە لەگەڵ مام جەلال و نەوشیروان دەكات، ئەویش ئەوەیە: ئێوە ناگەن بەو هەنگاوانەی بارزانی، بۆیە دژایەتیكردنی باشترە، چونكە زانیویانە، نە دەتوانن فریای ئەوە بكەون وەك بارزانی بن، نە دەتوانن وەك بارزانی میللەتەكەیان بپارێزن.

ئەندامەكەی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی روونتر كردەوە، هەوڵەكانی بارزانی بۆ یەكخستن و یەكگوتاری و یەك هەڵوێستی بەردەوامە، بەڵام دڵنیاین ئەوان(یەكێتی و گۆڕان) راست نابن لەگەڵ ئەو ئامانجە، بۆیە پێویستە هەمووان راستی ئەوە بزانن ئیسلامیەكان باشتر دەرچوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق