ئه‌لبومی وینه‌كان

الثلاثاء، 28 أغسطس 2012

ھۆکاری نەگەڕانەوەی تالەبانی لە دەرەوەی ولات ئاشکرا دەبێت

.

بەبیانووی چارەسەری پزیشکی نزیک بە دوومانگە جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق لە ئەڵمانیایە و بەرپرسانی یەکێتی لە ناوەڕاستی مانگی رەمەزاندا گوتیان دوای تەواوبوونی رەمەزان و جەژنی رەمەزان تاڵەبانی دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاند، نەھاتنەوەی تاڵەبانی پەیوەندی بە چاک نەبوونەوەی باری تەندروستیەوە نییە، بەڵکو تاڵەبانی ھیچ دەسەڵاتێکی لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەماوە و تەنیا چەند ئەندامێکی مەکتەب سیاسی ئەو حزبە پشتیوانی لەتاڵەبانی دەکەن و بەرەیەکی دژ بە تاڵەبانی لە ناو یەکێتی دروست بووە.

سەرچاوەکە گوتیشی: میدیاکانی عەرەبی دەڵێن: بەرھەم ساڵح بۆ ماوەیەکی کاتی دەچێتە جێگای سەرۆک کۆماری عێراقی و جێگاکەی تاڵەبانی پڕ دەکاتەوە. ئەمەیان تاڕادەیەک راستە و لە ناو یەکێتیشدا کۆسرەت رەسوڵ رۆڵی سکرتێری گشتی یەکێتی دەگێڕێت و ئەمەش بووەتە ھۆی زیاتر قوڵبوونەوەی ناکۆکیەکانی بەرەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و بەرەی بەرھەم ساڵح و بەرەکەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی.

سەرچاوەکە گوتیشی: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای تاڵەبانی بەمەبەستی ھێناوەی بووە، بەڵام تاڵەبانی رەتیکردۆەتەوە بگەڕێتەوە، بەپێی قسەی سەرچاوەکە ئەو ئەندامە نزیکانەی تاڵەبانی کە سەردانی ناوبراویان لە ئەڵمانیا کردووە، راستەوخۆ تاڵەبانی پێیانی گوتووە، کە ھەتا یەکێتی وا فرە ساحب بێت من ناگەڕێمەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق