دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا وەفدێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیكرد، بەپێی زانیارییەكان لەو كۆبونەوەیەدا وێڕای ئەوەی باس لە رێكەوتنی تەواوی هەردوو لایەن كراوە، داوا نەوشیروان مستەفا كراوە دوای تاڵەبانی بگەڕێتەوە بۆ ناو یەكێتی
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (نها24)ی راگەیاند:لە كۆبونەوەی نێوان شاندەكەی یەكێتی و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان چەند پرسێك تاوتوێكراوە، گر
نگترینیان ئەوە بووە، كە لەم قۆناغەدا
یەكێتی و گۆڕان تەواو لەیەكتر نزیك ببنەوە و هەموو ئەو گرژیانەی
لەرابردوودا لە نێوانیاندا هەبووە كۆتایی پێبێت، و راگەیاندنەكانیشیان
پەیامی توند دژی یەكتر بڵاونەكەنەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، كۆبونەوەی ئەمجارەی یەكێتی و گۆران لەسەر رۆشنایی سەردانەكانی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بۆ ئێران ئەنجام دراوە، كە لەئێستادا ئێران هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ لێكترنزیكبونەوەی ئەو دوو لایەنە.
راشیگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا بە وردی باس لە بارودۆخی یەكێتی دوای تاڵەبانی كراوە و بە شێویەكی ناراستەوخۆ ئەو پەیامە دراوە بە نەوشیروان مستەفا كە لە قۆناغی دوای تاڵەبانیدا بگەڕێتەوە بۆ ناو یەكێتی و سەرپەرشتی ئەو حزبە بكات.
هەفتەی رابردوو شاندێكی یەكێتی بە بەشداری هەر یەكە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و مەلا بەختیار و دلێر سەید مەجید سەردانی نەوشیروان مستەفای كرد و بەپێی زانیارییەكانیش ئەو سەردانە پێشتر لەگەڵ تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی كە لە ئێستادا لەوڵاتی ئەلمانیایە باسكراوە.
سەردانی شاندەكەی یەكێتی بۆ لای رێكخری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە كە لە ئێستادا لاوازی لە پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی بەشێوازی ئاشكرا بەدیدەكرێت بەتایبەت لە هەڵوێست و سیاسەتیان بەرامبەر بەغدا و رۆژئاوای كوردستان، هاوكات دوابەدوای ئەو سەردانەش رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هێرشی راستەوخۆی كردە سەر پارتی و بارزانی بەوەی لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا كاری لەسەر بە بنەماڵەییكردنی دەسەڵاتی لە هەرێم كردووە.
لەلایەكی ترەوە پەیامەكەی نەوشیروان مستەفا هاوكاتە لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی كۆتاییهاتنی رێككەوتننامەی سەتراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق