مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوا له توركیا‌و په‌كه‌كه ده‌كات ئاگربڕ رابگه‌یه‌نن.
هاوكات بارزانی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به پێكدادانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا ده‌ربڕیوه‌و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌ی كردوه‌و پێیوایه ئه‌و هێرشانه "زیان به پرس و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد" ده‌گه‌یه‌نێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له زاری وته‌بێژی
فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه
دراوه: سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی
دوایی شه‌ڕ و پێكدادان به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی هه‌كاری هاتۆته
ئاراوه، نیگه‌رانیی خۆی ده‌رده‌بڕێ و له كاتێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی
چه‌كدارانی PKK ده‌كات كه بێجگه له زیانگه‌یاندن به پرس و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد هیچ سودێكی نیه و ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م
هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشتیانه‌ی چاره‌سه‌ری... هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم داوا له
هه‌مو لایه‌ك ده‌كات ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌به‌رده‌م
چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بكرێته‌وه.
ماوه‌ی دو مانگه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، پێكدادان له نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا روده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جگه له زیانی مادی، سه‌دان سه‌رباز و پله‌داری توركیا كوژراون، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیش خراونه‌ته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه-ش (هێزی پاراستنی گه‌ل)، گه‌ریلاكانیان به قوڵایی چه‌ندین كیلۆمه‌تر چونه‌ته ناو خاكی توركیاوه‌و له ئێستادا جه‌نگی به‌ره‌یی-یان دژ به توركیا ده‌ستپێكردوه‌و ستراتیژی جه‌نگی پارتیزانیان گۆڕیوه

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق