ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 7 أبريل 2012

بیركردنەوە لە رابردوو زیان بە تەندروستیت دەگەیێنێت

ژیان لەنێو ئازار و مەینەتییەكانی رابردوودا تەنیا نابێتە هۆی ئەوەی لە خۆشییەكانی ئەمڕۆ یان سبەینێ بێبەش بیت، بەڵكو داهاتووشت نەخۆش دەخات و زیانی خراپی بۆ تەندروستیت دەبێت.
لێكۆلەران دەڵێن ئەو كەسانەی بەردەوام ئاوڕ لە دواوە دەدەنەوە، بیر لە پەشیمانییەكانیان دەكەنەوەو هەروەها بیر لەو دەرفەتانە دەكەنەوە كە لەدەستیان چوون و تاڵی لەلا بەجێهێشتوون، زیاتر نەخۆش دەكەون و ژیانێكی ناتەندروستتر لە خەڵكی ئاسایی بەسەر دەبەن.
ئاشكرا بووە ئەوانەی بە توڕەیی بیر لە نەخۆشییەكانی رابردوویان دەكەنەوە زیاتر هەستیارن بۆ ئازار. هەروەها زۆر وردبوونەوەو بیركردنەوە لە داهاتوو زیان بە تەندروستی ناگەیێنێ، بەڵام لە خۆشییەكانی ئەو كاتانە كەمدەكاتەوە كە مرۆڤەكان تێیدان.
بەپێی لێكۆلینەوەكان بەختەوەرترین و تەندروستترین كەس ئەوانەن ئایندەو ئێستا خۆش دەگوزەرێنن، هەروەها بە شێوەیەك بیر لە رابردوو دەكەنەوە كە ببێتە پەند بۆیان و پلانی داهاتوویان.
لێكۆڵینەوەكە لەسەر 50 ژن و پیاو كراوەو، پرسیاریان لێكراوە دەربارەی هەستەكانیان بەرامبەر رابردوو لەگەڵ داهاتوویان، هەروەها دەربارەی تەندروستی دەروونییان و جۆری ژیانیان، پرسیاریشیان لێكراوە دەربارەی چۆنیەتی بیركردنەوەیان لەو شتانەی رابردوو كە دەبووایە بە جۆرێك یان شێوەیەكی دیكە ئەنجامیان بدایە یان هەر ئەنجامیان نەدایە، دواتر وەڵامەكان بەراورد كراوەو ئەوانەی لەنێو خەمەكانی رابردوودا ژیانیان بەسەربردووە لە تەندروستییەكی خراپتردابوون لەوانەی دیكە.
لێكۆڵینەوەكە لە زانكۆی گرانادا كراوەو لێكۆلەران دەڵێن بیركردنەوە لە خەمەكانی رابردوو كاریگەری هەیە لەسەر باری تەندروستی و دەروونی مرۆڤ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق