ئه‌لبومی وینه‌كان

الأحد، 8 أبريل 2012

پەرلەمانتارێکی کورد: لە هەڕەشانەکانی محەممەداوی ناترسین

هاوپەیمانی کوردستانی، رایدەگەیێنێت "ئەبو عەبدوڵا محەممەداوی هیچ پێگەیەکی نییە و لە هەڕەشانی ناترسین" و دەشلێ "دەبێت یەکەم جار حکومەتی عێراق داوای لەسەر تۆمار بکات".

رۆژ هەینی ئەبو عەبدوڵا محەممەداوی، گوتەبێژی فەرمی فەوجی 9ی بەدری سەر بە ئیئیلافی ئەنبا عێراق غیارا لە بەیاننامەیەکدا مۆڵەتی یەک هەفتەی لە بەردەم هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق دانا کە زۆرینەی عەرەبن، دەبێت ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و هەڕەشەی ئەوەشیکردووە کە ئەگەر ئەو کوردانە نەڕۆن ئەوا چەکیان لەدژ هەڵدەگرن و شەڕیش دەکەن لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەوانەی لەگەڵیدان".

ئەمڕۆ موئەید تەیب، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بۆ (رووداو) وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هەڕەشانە و رایگەیاند "برایەتی کورد و عەرەب هەردەمێنێت" و نێوبراو لە جدیەتی ئەو هەڕەشانەشی کەمکردەوە.

خالید شوانی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق دوێنێ لە تەلاری پەرلەمان لە شاری بەغدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند ئیئیلافی ئەنبا عێراق غیارا، "فکری رەگەزپەرستی و تیرۆریستیان" هەیە.

خالید شوانیش داوای لە دەزگا ئەمنییەکان کرد "پارێزگای لە کورد بکەن و رێوشوێنی قانوونی لەدژی ئەو ئیئتلافە بگرنە بەر" هاوکات داوای لە کوتلە سیاسیەکانیش کرد "ئیدانەی ئەو هەڕەشانە بکەن".

موئەد تەیب دەڵێ " دەبێت حکومەتی عێراق پێش ئێمە داوای یاسایی لەسەریان تۆماربکات و راشیگەیاند "عێراق هی هەموومانە، ئەو هەڕەشانەش ئێمە ناترسێنێت کە بەغدا و شوێنەکانی دیکە بە جێبەهێلین". موئەید تەیب، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو کابراو (ئەبو عەبدوڵا محەممەداوی) هیچ نییە و تەنها حەزی لەوەیە خۆی لە راگەیاندنەکان بەدەربخات، بەڵام ئێمە رێوشوێنی یاسایی لەدژی دەگرینەبەر".

خالید شوانی کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، "کە هاوپەیمانی کوردستان لە دادگادا داوای یاسای لەسەر ئیتیلافی ئەنبا عێراق غیارا تۆمار دەکات، دوای ئەوەی هەڕەشەی کووشتنی لە هاووڵاتیانی کورد کردووە، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژین".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق